ژمارەیەك ئەستێرەی جیهانی بوونە براوەی ئۆسكاری فەخری

ژمارەیەك ئەستێرەی جیهانی بوونە براوەی ئۆسكاری فەخری

بە چەند ڕۆژێك پێش بەڕێوەچوونی خولی 94ـەمین فیستیڤاڵی ساڵانەی خەڵاتەكانی ئۆسكار, ڕۆژی هەینی ئۆسكاری فەخری بەخشرایە ساموێڵ جاكسۆن و لیف ئۆڵمان و ئیلان مای و دانی گلۆڤەر .

ئەكتەری دیاری هۆڵیوود (ساموێل ئێل جاكسۆن)ی تەمەن 73 ساڵ تەنها بۆ یەكجار گەیشتە قۆناغەكانی بەربژێری بۆ فیلمی(Pulp Fiction), ئەمەش لە كاتێكدا كە لە چەندین فیلمی دەرهێنەر كوێنتن تارانتینۆ بەشداربوو وەك(django unchained- Pulp Fiction- jackie brown) و چەند فیلمێكی مارڤڵ, بەڵام دواجار لە بەرامبەر بەردەوامبوون و سەركەوتنی لە كارەكانیدا ئۆسكاری فەخری بەدەستهێنا .

ئەستێرەی هۆڵیوود(دینزل واشنتۆن) لە كاتی بەخشینی دیارییەكە بە ساموێل ئێل جاكسۆن گوتی: 152 فیلم و داهاتێك بە بەهای 27 ملیار دۆلاری ئەمریكی..زیاد لە هەر ئەكتەرێك لە مێژوودا .

دوای بەدەستهێنانی خەڵاتێكی گۆڵدن گڵۆپ لە ساڵی 1972, بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی ئۆسكار وەك باشترین خانمە ئەكتەر لە دوو ساڵی جیاوزادا 1971 و 1976 تەنها گەیشتە قۆناغەكانی بەربژێری, خانمە ئەستێرەی نەرویجی (لیڤ ئۆڵمان)ی تەمەن 83ساڵ, كە ناوبانگی دەگەڕێتەوە بۆ دوای بەشداریكردنی لە فیلمی (پێرسۆنا)ی بەرهەمی ساڵی 1966, , بووە خاوەنی خەڵاتی ئۆسكاری فەخری بۆ ساڵی 2022 .

ئەگەر چی لە ڕابردوودا خانمە دەرهێنەر و سینارێست و شانۆكاری ئەمریكی (ئیلان مای)ی تەمەن 89 ساڵ تەنها گەیشتە قۆناغی خۆ پاڵاوتن, بەڵام ئەویش لە هەمان ئەم ڕێوڕەسمەدا خەڵاتی ئۆسكاری فەخری پێ بەخشرا .

هەروەها لە بەرامبەر چالاكی و كارە سیاسییەكانی, ئەكتەری ئەمریكی (دانی گلۆڤەر) پاڵەوانی فیلمی (lethal weapon)كە شان بەشانی مێل گیپسۆن ڕۆڵی گێڕا, ئەویش ئۆسكاری فەخری بەدەستهێنا, لە دەرەوەی نواندن و كاری سینەمایی دانی گلۆڤەر چەندین كاری ئەنجامداوە لەوانەش پارێزگاری لە مافەكانی هاوڵاتیان لە ئەمریكا و كاركردن لە پێناو بنبڕكردنی ڕەگەزپەرستی لە باشووری ئەفریقا .

ئاسۆ كاكەیی

ژمارەیەك ئەستێرەی جیهانی بوونە براوەی ئۆسكاری فەخری
Top