بارسا كۆمه‌لێك یاریزانى كردۆته ئامانج
بارسا كۆمه‌لێك یاریزانى كردۆته ئامانج
رۆژنامه‌كانى كه‌تالۆنیا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه خوان لاپۆرتا سه‌رۆكى یانه كاتالۆنیه‌كه كاره‌كانى جێ به‌جێ كردنه‌وه‌ى گواستنه‌وه‌ى پێن یاریزانى له‌م هاوینه جێ به‌جێ ده‌كات به گواستنه‌وه‌ى پێنج یاریزانى به‌تواناى خوله‌كانى ئه‌وروپا، بۆیه كارى له سه‌ر گواستنه‌وه‌ى هه‌ریه‌ك له یاریزانان كرستینسین و كیسى و ئهزبیلكویتا و مزراوی و محه‌ممه‌د سه‌لاحى میسرى كردوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ ئه‌م یاریزانه درێسى بارسا بپۆشن، هه‌رچه‌نده له گواستنه‌وه‌ى هالاند شكستى هێناوه و تاكو ئێستاش دێمبلی بڕیارى كۆتایی نه‌داوه، بۆیه سه‌رۆكى یانه كاتالۆنیه‌كه ده‌یه‌وێت به هێنانى ئه‌م پێن یاریزانه گرفته‌كانى یانه‌كه چاره‌سه‌ر بكات و تیپێكى ته‌واو جیاواز دروست بكات بۆ وه‌رزى نوێ خولى ئیسپانی.
كارزان كانه‌بی