دەسەڵاتدارانی ناوخۆی پاکستان داوای دروستکردنی دەروازەی سنووریی نوێ لەگەڵ ئێران دەکەن

دەسەڵاتدارانی ناوخۆی پاکستان داوای دروستکردنی دەروازەی سنووریی نوێ لەگەڵ ئێران دەکەن

 

 

 

بەرپرسانی پاکستان داوای دروستکردنی دەروازەی نوێیان کرد لە سنووری ناوچەی مەکران بۆ بازرگانی و دابینکردنی کەلوپەلی خواردەمەنی و هەروەها لولەی گازە سروشتییەکان.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی داون، شاندی پاکستانی بە سەرۆکایەتی جێگری کۆمیسیاری پەنجگوری پاکستان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ شاندی ئێرانی پێشنیاری دروستکردنی خاڵی چوونەژوورەوە و دەرچوونی نوێیان لەسەر سنووری گار و لە تەنیشت دەروازەکانی 169 و 170 و 171 کردووە، هەروەها دروستکردنی ڕێگای گشتی  بۆ گەلانی ئێران و پاکستان کە لە هەردوولای سنوورەکە خزمیان هەیە لە تەوەری کۆبوونەوەکەدا بوو.

جێگری کۆمیسیاری شاری پەنجگوری پاکستان گوتیشی: کە ڕاوێژكردن لەسەر ڕێگەپێدانی هەناردەکردنی پارچەی ئۆتۆمبێلی ئێرانی بۆ ناوچەکانی مەکران و ڕەخشانی پاکستان ئەنجام درا، زۆربەی ئەو ئۆتۆمبێلانە بەکاردێن بۆ گواستنەوەی بەنزین و گاز لە ئێرانەوە بۆ ناوچە جیاجیاکانی بەلوچستان.

بەپێی ئەو هەواڵە، پرسی دابینكردنی کارەبا و ئاو بۆ بەڕێوەبەرایەتیی سنووری پاکستان ودانیشتوانی سنوورەکەش بەرزکراوەتەوە و بەرپرسانی ئێرانیش بەڵێنیان بە لایەنی پاکستان داوە بەزوویی بەدواداچوون و چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بكەن.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top