حەسەن شەریف ڤیدیۆ كلیپی (هەر وانێ) بڵاوكردەوە
هونەرمەندی دیاری كورد(حەسەن شەریف) بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە .
بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز, هونەرمەندی گۆرانیبێژ (حەسەن شەریف) لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب گۆرانییەكی نوێی بەناوی(هەر وانێ) بڵاوكردەوە, حەسەن شەریف خۆی تێكست و مێلۆدییەكەی ئامادەكردووەو (ڕێناس میران) كاری موزیك و ئامادەكردنی گۆرانییەكەی ئەنجامداوە, هەروەها (سیپان عادل) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكە كردووە .
ئاسۆ كاكەیی