بۆ یەکەمجار چالاکی Unpacked 2022 ڕاستەوخۆ لە سەکۆی Decentraland پەخش دەکرێت

بۆ یەکەمجار چالاکی Unpacked 2022 ڕاستەوخۆ لە سەکۆی Decentraland پەخش دەکرێت

کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان جارێکی تر لە هەوڵی داهێنەرانە و پێشەنگانەیدا سەرکەوت بۆ ئەوەی پێداویستیەکانی هەوادارانی خۆی دابین بکات، بە تایبەتی "نەوەی Z"، بە پەخشکردنی چالاکی Unpacked کە لە 9ی شوبات سازکرا لە "سامسۆنگ X837"، وەک جیهانە گریماناییەکەی لەسەر سەکۆی Decentraland. بارەگا سەرەکیەکەی تیایدا وەک بارەگای سەرەکی خۆی لە شاری نیویۆرک مۆدێل کراوەتەوە. ئەزموونە نوێیەکە جەخت لە بەردەوامبوون و ئەو گۆڕانکاریانە دەکاتەوە کە دەتوانین بەدەستی بهێنین بۆ ئەوەی کاریگەری ژینگەیی ئەرێنیمان هەبێت.
بۆ یەکەم جار لە جیهانی مێتاڤێرس، بینەرانی سامسۆنگ توانیان سەیری چالاکی گالاکسی Unpacked بکەن ڕاستەوخۆ لەسەر " شانۆی پەیوەندی"، کە سامسۆنگ پێوەرێکی نوێی بۆ مۆبایلە زیرەکەکان پەرەپێدا لەگەڵ بەناوبانگترین زنجیرەی S کە تا ئێستا هەبێت.
بارەگای سەرەکی "سامسۆنگ X837" دەکەوێتە شەقامی "837 واشنتۆن"، لە ناوچەی "مێتپاکینگ" لە شاری نیویۆرک، "سامسۆنگ X837 بە یەکەم یاریگای تەکنەلۆژیا و شوێنی کلتوری بەکاربەران و داهێنەران و پەرۆشانی تەکنەلۆژیا و ئەندامانی کۆمەڵگا دادەنرێت. و بەوەی بەرجەستەی بڕاندی سامسۆنگ دەکات، 837 بە سەنتەری شارەزایی پێشەنگ دادەنرێت لە نزیک کردنەوەی مرۆڤ و تەکنەلۆژیا بۆ جەختکردنەوە لەسەر ڕۆڵی تەواوی کۆمەڵەی سامسۆنگ و خزمەتگوزاریەکانی و تەکنەلۆژیاکانی بۆ باشترکردنی ژیانمان لە ڕێگەی ئامێرەکانی مۆبایل و ئامێرەکانی ناوماڵیشەوە.
وەک بەشێک لە ئەزموونێکی کارا لەم بارەگایە، کەسێک ڕێنیشاندەری بەشداربووان دەکات لە ڕێگەی پرۆسەی گەڕان بۆ دۆزینەوەی 10 سندوق کارتۆن لە دەوروبەری بیناکە، کە دەکرێت دووبارە بەکاربهێنرێتەوە بۆ ئەوەی بکرێن بە شتێکی بەنرخ. لە کۆتایی ئەزموونەکەدا، یاریزانەکان تۆوێک وەردەگرن بۆ چاندنی لە دارستانی بەردەوامبوون، هەروەها لەگەڵ هێمای تایبەتی نەگۆڕ (NFT).
بارەگای سامسۆنگ X837 لە مانگی کانوونی دووەمدا دەرگای بۆ سەردانیکەرانی کردەوە هاوکات لەگەڵ پێشانگای ئەلیکترۆنی بەرکاربەر 2022 CES، کە گەشتێکی زۆر بەچێژیان کرد لە ڕێگەی شانۆی پەیوەندیکردن و دارستانی بەردەوامبوون و قۆناغی بەرهەمهێنان لەسەر خواستی تایبەت. ئەم کارە نوێیە ئامانجی ڕێزگرتنە لە هەوادارانی سامسۆنگ و بارەگای نوێ ئەزموونێکی پێشکەوتووی ترە بۆ کۆکردنەوەی خەڵک لە ڕێگەی تەکنەلۆژیا و کەلتوورەوە.
بارەگای سامسۆنگ X837 ئەزموونێکی تەواو فراوان و بەچێژ پێشکەش دەکات، کە دەستپێدەکات بە خستنەڕووی ئەرکەکان و خەڵاتەکان لە شێوەی هێمای نەگۆڕاو (NFT)، وە هەروەها چالاکیەکانی ڕاگەیاندنی بەرهەمەکان و نمایشە ڕاستەوخۆکان تیایدا ڕێکدەخرێت. و بۆ سەیرکردنی ئەمە، دەتوانیت بچیتە سەر سەکۆی Decentraland لە ئامێرەکەتەوە بۆ چوونە ژورەوەی ڕووبەری گریمانەیی پشتگیرکراو لە بلۆکچەین، کە دەتوانییت سەرمایەی دیجیتاڵی تایبەت بکڕیت و بفرۆشیت، وەک پارچە زەوی و ئەو ئامێرانەی دەکرێن بە جەستەی مرۆڤەوە. بۆ سەردانی بارەگای X837 ، پێویستە سەرەتا پەیوەندی بە سەکۆی Decentraland بکەیت. و کاتێک پەیوەندی بە ئینتەرنێتەوە کرد، ئاڤاتارەکەت لە دەرەوەی بینای X837 ی سەرنجڕاکێش دەبێت. لەوێوە دەتوانیت بچیتە ناو شوێنەکان و بگەڕێیت.

Top