خستنەڕووی نوێترین داهێنانەکانی Galaxy A

خستنەڕووی نوێترین داهێنانەکانی Galaxy A

کۆمپانیای سامسۆنگ چالاکی نوێی خۆی ئاشکرا کرد، چالاکی Galaxy A: بۆ خستنەڕووی نوێترین داهێنانەکانی گالاکسی، کە سامسۆنگ ئامێرە نایاب و نوێیەکانی خۆی لە زنجیرەی Galaxy A ئاشکرا دەکات

بە ووتەی سامسۆنگ، زنجیرەی Galaxy A یەکێکە لە بەناوبانگترین جۆری مۆبایلە زیرەکەکانی سامسۆنگ، چونکە لەسەر بنەمای نوێترین داهێنانەکانی گالاکسی بۆ بەرزکردنەوەی توانای داهێنانی بەکارهێنەران و پەیوەندی و خۆشگوزەرانی کار دەکات. و لەم ساڵدا، سامسۆنگ پلانی هەیە ئاستی داهێنانەکانی زنجیرەیی گالاکسی A زیاتر بەرزبکاتەوە، بەتایبەتی کە ئامێرە نوێیەکانی زنجیرەی Galaxy A دیزاین کراون بۆ دەستەبەرکردنی ئەزموونێکی تەواو وەک ئەوەی بەکارهێنەران پێشبینی دەکەن.

کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان بانگهێشتان دەکات بۆ ئامادەبوون لە چالاکی Galaxy A لە ڕێکەوتی 17ی ئازاری 2022 ڕاستەوخۆ لە کاتژمێر 5 ی ئێوارە بەکاتی بەغدا لە کەناڵی یوتیوب و ژووری هەواڵەکانی سامسۆنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست .

Top