کەشتییەكی ئیمارات لە کەناراوەکانی ئێران نقوم بوو
سەرچاوە ئێرانییەکان باس لەوە دەكەن، کە کەشتییەكی ئیماراتی تێکشکا و 29 كەس لە سەرنشینەكانی ڕزگارکراون و یەكێكیش بێسەروشوێنە.
دەشڵێن: ئەم کەشتییە بەهۆی بای بەهێز و گەردەلولی دەریاوە تووشی گرفت بووە.
کەشتییەکە لە کەناری بەندەری عەسلویەی ئێران نقوم بووە و هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی کەسە بێسەروشوێنەكە.
پێشتر کۆمپانیای بارهەڵكری سالم المکریانی لە دوبەی ڕاگەیاندبوو، کە کەشتییەكی کۆمپانیاکە لە ئەنجامی خراپی کەش و هەوادا نوقم بووە و وتەبێژێکی کۆمپانیاکە گوتی: كە بەردەوام لەگەڵ بەرپرسانی بەندەری عەسلویەی ئێران لە پەیوەندیدابووە، کەشتییەکە هەڵگری باری ئۆتۆمبیل بووە.
گوڵان: سەردار خەلیل