نەوید زەردی گۆرانییەكی نوێی بڵاوكردەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ (نەوید زەردی) گۆرانییەكی نوێی بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە .
نەوید زەردی لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب گۆرانییەكی نوێی بەناوی(بادینی بێژە)بڵاوكردەوە كە بە هەردوو شێوەزاری بادینی و سۆرانی تۆمار كراوە, نەوید خۆی مێلۆدیی ئەم بەرهەمەی ئامادەكردووە, هەروەها (غەریب قادر) و نەوید زەردی بە شێوەیەكی هاوبەش تێكستەكەیان نووسیوەتەوە .
ئاسۆ كاكەیی