سەلما حایك خەڵاتی (IMDb)ی بە دەست هێنا

سەلما حایك خەڵاتی (IMDb)ی بە دەست هێنا

خانمە ئەكتەری بە ڕەچەڵەك لوبنانی (سەلما حایك) دوای بەدەستهێنانی خەڵاتی (STARmeter)، وێنەیەكی خۆی لەسەر ئەكاوەنتی تایبەتی خۆی لە ئەنستاگرام بڵاوكردەوە، كە بەبۆنەی تێپەڕبوونی بیست ساڵ بەسەر دەستپێكردنیدا، لەلایەن كۆمپانیای (IMD)ـەوە پێشكەش دەكرێت. سەلما لەژێر وێنەكەیدا نووسیبووی: «خۆشحاڵم كە یەكەم كەسم ئەم خەڵاتە بەدەست دەهێنم بەبۆنەی ساڵیادی بیستەمینی، سوپاسی گشت هەوادارانم دەكەم، ئەم خەڵاتە شەرەف و شانازییەكی گەورەیە بۆ من.

سەلما حایك خەڵاتی (IMDb)ی بە دەست هێنا

لەپاڵ وێنەی خەڵاتەكەدا سەلما ڤیدیۆیەكی پێكەنیناویی خۆی بڵاوكردبووەوە، كە لە ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكانی (SAG Awards) لە دەستشۆرەكان دووچاری بووبو، ڤیدیۆكە بریتی بوو لە كاتی تێپەڕبوونی لە دەستشۆر و گیربوونی دەستكێشەكەی لەگەڵ كراسی خانمە ئەكتەری ئەمریكی (فران دریشر) كە كار گەیشتە ئەوەی داوای یارمەتی بكەن، بۆ كردنەوەی گرێیەكە، دوای چەندین هەوڵ یەكێك لە ئافرەتە كاركەرەكان توانیی گرێیەكە بكاتەوە، ئەمەش پێش سەركەوتنی سەلما بوو بۆ سەر سەكۆ، بە مەبەستی بەخشینی خەڵاتی باشترین ئەكتەر لە فیلمی سینەمایی، یان درامای (سنووردار)ی مایكڵ كیتۆن، سەلما لە ئەنستاگرام دەربارەی ڕووداوەكە نووسیبووی: «دەستكێشەكەم و كراسی فران پێكەوە بەشێوەیەكی سەیر گیر بوون، بۆیە ماوەیەك دواكەوتم بۆ پێشكەشكردنی خەڵاتەكە بە مایكڵ، ئەوەی سەیرە ئەوەیە كە لە شوێنێكی دیكە فران دووچاری هەمان ڕووداو بووبوو.
سەرچاوە : سیدتی

Top