كراسی ڕەش بۆ بۆنە و یادەكان

كراسی ڕەش بۆ بۆنە و یادەكان

وەكو دەگوترێت ڕەنگی ڕەش، بە شای ڕەنگەكان ناسراوە، بەتایبەت بۆ جلوبەرگ كە هەر جلێك بێ، جوان و كەشخە و پڕ بەهای دەكات، كراسی بۆنە و یادەكان تا چەند جوان بێت، هێشتا كەمە، كاتێك بەشداری لە بۆنە و یادێكی تایبەت دەكەیت، بەتایبەت ئەوانەی لە شوێنی داخراو وەك هۆڵ و ماڵەكاندا دەكرێت، جوانترین جل بۆ ئەو شوێن و بۆنانە بریتییە لە كراسی درێژ، یان تا سەر ئەژنۆی ڕەش، ئەو جلە لە شێوازەكەیدا ناسك و سەرنجڕاكێشە، هەروەها لە بارەی ڕەنگەكەیەوە خۆی لەگەڵ شوێنی داخراو دەگونجێنێت و ڕەنگەكەی تۆختر دەردەكەوێت، ئەگەر لە شوێنێكی كراوەدا بێت. ئەو كراسە لەلایەن ڤاناس مۆدەوە بۆ خانمان ئامادە كراوە، چەندین جۆریان هەیە، لەوانە: عەزی ڕەشی درێژ كە هەموو باڵا دادەپۆشێت، عەزی كورت تا سەر ئەژنۆ بۆ ئەوانەی حەز بە جلی ناوەند دەكەن لە درێژیدا، هەروەها جلی كورتیشی هەیە، بۆ ئەوانەی خولیای جلی كورتن، ئەو جۆرە كراسە لەگەڵ ئەوەی سینگ و بەرۆكی بە نەخش ڕازاوەتەوە، هەندێكیان لە بەشی سەرەوەیان كراوەیە، واتە قۆڵەكانی لە توولە و ڕوونە، ئەو جلە دەتوانرێت لەگەڵ پێڵاوی پاژنە بەرزە بپۆشرێت، لەگەڵ جانتایەك كە لە ڕەنگی جلەكەوە جیاواز بێت.

 

Top