ئەو فیلمەی داهاتی لە 10 دۆلار كەمتر بوو

ئەو فیلمەی داهاتی لە 10 دۆلار كەمتر بوو

فیلمی (معالی ماما) بەهۆی كەمیی داهاتەكەیەوە مشتومڕێكی زۆری ناوەتەوە، چونكە لە ماوەی یەك هەفتەدا داهاتەكەی كەمتر بوو لە (10) دۆلاری ئەمریكی. كۆمپانیای بەرهەمهێنەری فیلمەكە دوای هەفتەی سێیەمی نمایشكردن، بڕیاریدا ئەو فیلمە بكشێنتەوە، بەڵام سەرەڕای ئەو شكستەش، ئەستێرەكانی فیلمەكە بەرامبەر بە كەمی داهاتی فیلمەكە كاردانەوەی فەرمییان لە سۆشیال میدیا نەبوو.

ئەو فیلمەی داهاتی لە 10 دۆلار كەمتر بوو

فیلمەكە باس لە ئافرەتێك دەكات كە سێ منداڵی هەیە، دوای ئەوەی تووشی چەند گرفتێك دەبێتەوە، دەیەوێ هاوسەنگییەك درووست بكات لە نێوان بەڕێوەبردنی ماڵەكەی وەك دایكێك و كاری خۆی وەك بەرپرسێك. بوشرا كە ئەستێرەی سەرەكیی فیلمەكەیە، ڕایگەیاند: دوای ئەوەی داوایان لێ كرد بەشداری لە فیلمەكەدا بكات، ڕەزامەندیی دەربڕی بۆ بەشداری كردن، هەروەها دەڵێت كە فیلمەكە باس ئافرەتێكی بەهێز میسری و منداڵەكانی دەكات، كە دەیەوێت فرتوفێڵ بدۆزێتەوە بۆ بەڕێوەبردنی ماڵەكەی، كە هەندێك جار دەگاتە پەنابردن بۆ سیحر و جادوو، هەرچەندە دەیەوێ سەركەوتنی خۆی بسەلمێنێت لە بەڕێوەبردنی ماڵەكەی و كارەكەیدا كە وەزیری پەروەردە و فێركردنە، بەڵام لەبەر ئەوەی كە هاوسەرەكەی كۆچی دوایی كردووە، بەهۆی كەمی كاتی تەرخانكراو بۆ پەروەردە كردنی كوڕەكانی دوچاری ئاستەنگی زۆر دەبێتەوە، كە لە ئەنجامدا گرفت لە نێوانیاندا درووست دەبێت، ئەمەش ناچاری دەكات ڕۆڵی ناوبژی ببینێت بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانیان، بوشرا ئەوەشی ڕاگەیاندووە كە بەهۆی ئەو ڕۆڵەوە زۆر لە ڕەخنەگران ستایشی ڕۆڵەكەیان كردووە.
جگە لە بوشرا ژمارەیەك لە ئەكتەرانی میسری لە فیلمەكەدا بەشدارن، وەك: حسام داغر، سامی مەغاوور عەلاء مورسی، محەمەد عەلی، شەریف باهیر و ژمارەیەك ئەستێرەی لاو، كە بۆ یەكەم جارە بەشداری دەكەن.
سەرچاوە: لها

ئەو فیلمەی داهاتی لە 10 دۆلار كەمتر بوو
Top