هاوڕێكەی پۆتین دژی جەنگە

هاوڕێكەی پۆتین دژی جەنگە

ستیڤن سیگالی ئەستێرەی فیلمی ئەمریكی كە بە هاوڕێی ڤلادیمیر پوتینی سەرۆكی ڕووسیا ناسراوە، باسی لە هەڵوێستیی خۆی كرد لەسەر هێرشەكەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆكرانیا كە ماوەی دوو هەفتەیە دەستی پێ كردووە، سیگال كە هەڵگری ڕەگەزنامەو هەرسێ وڵاتی ئەمریكا و ڕووسیا و سربیایە، گوتی: «زۆربەی ئێمە دۆست و خێزانمان لە ڕووسیا و ئۆكرانیا هەیە و دڵمان لەگەڵیاندایە»، ئەستێرەی تەمەن 69 ساڵی هۆلیوود زیاتر گوتی: «لە خودا دەپاڕێمەوە كە ئەو دوو وڵاتە بە شێوەیەكی ئاشتییانە چارەسەرێك بۆ گرفتەكانیان بدۆزنەوە و لەو ڕێگەیەوە بە ئاشتی و سەرفرازی پێكەوە بژین » .

هاوڕێكەی پۆتین دژی جەنگە

سیگال هاوڕێیەتییەكی بەهێزی لەگەڵ پوتیندا هەیە و، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا چەندین جار سەردانی ئاسایی بۆ ڕووسیا كردووە و، یاوەریی پۆتنی كردووە لە چەندین چالاكیی هونەری جەنگیدا، كە سەرۆكی ڕووسیا پێی ناسراوە.
سیگال لە ساڵی 2016 ڕەگەزنامەی ڕووسیای پێ بەخشرا و، لە ساڵی 2018 مۆسكۆ وەك نێردەی تایبەتی بۆ پەیوەندییە مرۆییەكانی لەگەڵ ئەمریكا داینا، بەردەوام بەرگریی لە سیاسەتەكانی پۆتین كردووە، بەتایبەتی دوای داگیركردنی دوورگەی كریمیا لە ساڵی 2014، كە لە ئەنجامدا ئۆكراینا بڕیاریدا بۆ ماوەی پێنج ساڵ چوونە نێو خاكەكەی لێ قەدەغە بكات.
سەرچاوە: ئەلعەرەبی نیوز

هاوڕێكەی پۆتین دژی جەنگە
Top