14 هەزار کۆچبەری نایاسایی لە 2 مانگی ڕابردوودا دەچنە یەمەن
ڕۆژی دووشەممە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران ڕایگەیاند: كە زیاتر لە 14 هەزار کۆچبەری نائاسایی ئەفـریقیی لە مانگی کانوونی دووەم و لەمانگی شوباتی ڕابردوو چوونەتە ناو یەمەنەوە.
ئەم ڕێکخراوە گوتیشی: سەرەڕای بارودۆخی نالەباری یەمەن لە ماوەی شەڕی حەوت ساڵەی یەمەندا، زیاتر لە 14 هەزار کۆچبەری نایاسایی ئەفریقی چوونەتە یەمەن و لە سەدا 95ی خەڵکی ئەسیوپیان و ئەوانی دیکە سۆماڵین.
جێی ئاماژەیە یەمەن ڕێگای کۆچبەرانی وڵاتانی شاخی ئەفریقایە بەتایبەتی ئیتیۆپیا و سۆماڵیا کە هەوڵی گەشتکردن دەدەن بۆ وڵاتانی عەرەبی بەتایبەتی سعودیە بۆ ژیانێکی ئارام و باشتر.
گوڵان: سەردا خەلیل