یەکەم ساردکەرەوەی Bespoke French Door کۆمەڵەی ساردکەرەوە هاوچەرخەکان

یەکەم ساردکەرەوەی Bespoke French Door کۆمەڵەی ساردکەرەوە هاوچەرخەکان

 

سامسۆنگ تیشکی خستە سەر یەکەم ساردکەرەوەی Bespoke French Door لە پێشانگای ئەلیکترۆنی بەکاربەری 2022
کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان - سنوردار، یەکەم ساردکەرەوەی Bespoke French Doorی ڕاگەیاند لە پێشانگای ئەلیکترۆنی بەکاربەری 2022 بۆ ناساندنی ئەو چەمکە بە هەموو ساردکەرەوە سەرەکیەکان کە لە وویلایەتە یەکگرتووەکان دەفرۆشرێن.
ساردکەرەوە نوێیەکە بە کۆمەڵێک مۆدێلی بژاردە بەردەستە وەک مۆدێلی 3 و 4 دەرگایی، لەگەڵ مۆدێلی Family Hub، بۆ فراوانکردنی کۆمەڵەی بەرهەمەکەی لەژێر چەمکی "Bespoke".
هێڵە نوێکە باشترینی سامسۆنگ پێشکەش دەکات، بە تێکەڵکردنی دیزاینە گونجاوەکان بۆ خواستی کەسەکان لەگەڵ تەکنەلۆژیای بێهاوتا کە ئیلهامبەخشە بە شێوازی نوێی ژیان. لەگەڵ بوونی ئەم ساردکەرەوەیە بە شێوازێکی سەرەکی، بەکارهێنەران دەتوانن دیکۆرەکانی ماڵەکەیان بە شێوازی تایبەتی خۆیان ساز بکەن.
کانگیوب لی، جێگری سەرۆکی جێبەجێکار و سەرۆکی بەشی فرۆشتن و بازاڕگەری لە ئامێرە دیجیتاڵییەکانی کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان، ڕایگەیاند: "چەمکی Bespoke تەنها بۆ چێشتخانە دیزاین نەکراوە، چونکە ئێمە پێمان وایە بەکارهێنەران دەبێت تەواو ئازاد بن بۆ دیزاینکردنی ماڵەکانیان بە تەواوی بە خواستی تایبەتی خۆیان کە چۆن لەگەڵ شێوازی ژیانیان بگونجێت. و ئەم فراوانبوونی کۆمەڵەیە یارمەتی بەکارهێنەران دەدات بۆ دروستکردنی ڕووبەری ژیانێک کە ڕەنگدانەوەی خواست و حەزیان بێت، بە بەکارهێنانی داهێنان و تەکنەلۆژیاکانی سامسۆنگ کە ئامانجەکانیان دەپێکێت".

ساردکەرەوەی Bespoke French Door
ساردکەرەوەی دەرگای فەڕەنسی Bespoke French Door لە سامسۆنگ بە کۆمەڵیک قەبارە و شێوە و ڕەنگەکاندا بەردەستە و تایبەتمەندیەکانی ئەم چەمکە بە نەرمی دیزاین کراوە لەسەر ڕووی پێشەوەی، تا جۆری ساردکەرەوەی پەسەند پێشکەش بە بەکاربەرانی ئەمریکا دەکات. فراوانبوونی کۆمەڵەکە ساردکەرەوەی Bespoke لە خۆدەگرێت، لەوانە Bespoke 4-Door Flex، و بەفرگری خوارەوە بە 2 دەرگایی Bespoke 2-Door Bottom و Bespoke 1-Door Flex Column، بە بوونی ساردکەرەوەی دیزاینکراو بە چەمکی نوێ بۆ گونجاندنی پێویستیەکانی هەر خێزانێک. ساردکەرەوەی Bespoke French Door بە 2 قەبارە بەردەستە 3 و 4 دەرگایی- لە هەردوو مۆدێلەکەدا، بژاردەی مۆدێلی Family Hub لە خۆدەگرێت کە پەرەیپێدرا بۆ ساڵی نوێی 2022.
بە 12 ڕەنگ و دوو جۆری کەرەستەی بەکارهاتوو، کە بریتیە لە شوشە و پۆڵا، ساردکەرەوەی Bespoke French Door تایبەتە بە بوونی هەزاران تۆنی ڕەنگ. و لە مۆدێلی شووشەیی دا، لیستی ڕەنگی نوێ سپی، و خۆڵەمێشی و پەمەیی و ، شینی کاڵ و پرتەقاڵی و زەردی ئاڵتوونی لەخۆ دەگرێت. و لە مۆدێلی پۆڵادا، لیستی ڕەنگی نوێ کرێمی و ڕەش و شینی دەریایی و سەوزی مات، و پۆڵای دژە زەنگ لەخۆ دەگرێت.
بۆ یارمەتیدانی خێزانەکان بۆ باشتر هەڵگرتن و هێشتنەوەی خواردنەکانیان، ساردکەرەوەی Bespoke French Door بە تازەترین نوێکاری هەڵگرتن و ساردکەرەوەی سامسۆنگ دێت. و بەشی خواردنەوەکان و بەشی خۆکاری دووانەیی سەهۆڵ دروستکردن دەستگەیشتنی خێرا بۆ خواردنەوە ساردەکان دابین دەکات، لە کاتێکدا ناوچەی FlexZone پێکهاتەکان لە پلەی گەرمای گونجاودا دەهێڵێتەوە بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە تازە دەمێننەوە.
بە مەودایەکی زۆر لە تایبەتمەندیە زیرەکەکان، ساردکەرەوەی Family Hub لە چێشتخانەکاندا بۆ خۆشگوزەرانی بەردەستبوو و یارمەتی خێزانەکان دەدات کە کارەکانیان بە ڕێکخراوی بمێنێتەوە و لە پەیوەندیدا بمێننەوە. و لە ساڵی 2022دا، ئەم ساردکەرەوە کە پشتگیری خزمەتگوزاری Samsung TV Plus دەکات، تا ناوەڕۆکی تەلەفزیۆنی بێبەرامبەر و ئەزموونی سەیرکردنی بەردەوام و نەرم لەگەڵ شاشەکانی تر دابین بکات، وەک تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی سامسۆنگ و ئامێرەکانی گالاکسی.
ساردکەوەرەی Family Hub بۆ ساڵی 2022 هەروەها پشتگیری Alexa دەکات لە ناوچە
دیاریکراوەکاندا، بەم شێوەیە بەکاربەرەکان دەستگەیشتنیان هەیە بە خزمەتگوزاریە جۆراوجۆرەکانی ئەمازۆن، لەوانە Amazon Music و خزمەتگوزاری ڕێکخستنەوەی فلتەری ئاوی زیرەک لە ساردکەرەوەکانیان. و هەروەها تایبەتمەندی View Inside پەرەیپێدراوە بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای کامێرای ناوەکی بۆ سوود وەرگرتن لە زانیاری نوسراو لەسەر خۆراکەکان، و ڕێگەدان بە خێزانەکان بۆ بینینی ناوەڕۆکی ناو ساردکەرەوەکە، و زانینی بەروارەکانی بەسەرچوون. تایبەتمەندی زیاتر.

Top