سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵيۆزى كه‌نه‌دا، په‌يوه‌ندييه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵيۆزى كه‌نه‌دا، په‌يوه‌ندييه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن

پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2022/3/10 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز گريگۆرى گاليگان باڵيۆزى تازه‌ى كه‌نه‌دا له‌ عيراق كرد.

له‌ ديدارێكدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى به‌خێرهێنان، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ باڵيۆزى تازه‌ى كه‌نه‌دا له‌ عيراق خواست و ئاماده‌يى و پشتگيريى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نيشان دا.

له‌ ديداره‌كه‌دا بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى كه‌نه‌دا له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان، پرۆسه‌ى سياسيى عيراق و هه‌وڵه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌مى، دۆخى ئه‌منيى عيراق و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى تيرۆرستانى داعش تاوتوێ كران.

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ خواستى دوولايه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوندييه‌كان و فرانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش كرده‌وه‌ و تيشك خرايه‌ سه‌ر ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى كه‌نه‌دى له‌ عيراق و هه‌رێمى كوردستان.

تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

Top