QLED و لایف ستایل 2022 لە لایەن باشترین پەیمانگای باوەڕپێکراوی جیهانەوە بۆ سەلامەتی و ڕوونی ڕەنگەکانیان ناسێنران

QLED و لایف ستایل 2022 لە لایەن باشترین پەیمانگای باوەڕپێکراوی جیهانەوە بۆ سەلامەتی و ڕوونی ڕەنگەکانیان ناسێنران

کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان- سنوردار ڕایگەیاند کە ئامێرەکانی QLED و لایف ستایل 2022 لەلایەن پێشەنگی پەیمانگای متمانەپێکراوی جیهانی بۆ سەلامەتی چاو و تەکنەلۆژیای ڕەنگ ناسێنران. ئەم هەواڵە لە کاتێکدا دێت کە کۆمپانیاکە نوێترین تەلەفزیۆنەکانی QLED و "لایف ستایل" لە پێشانگای ئامێرە ئەلیکترۆنیەکانی بەکاربەری 2022 خستەڕوو.

تەلەفزیۆنی "سامسۆنگ لایف ستایل" 2022 بڕوانامەی "چاودێری چاو" " Eye Care"ی لە ئاژانسی VDEی ئەڵمانیاوە وەرگرت کە یەکێکە لە گەورەترین کۆمەڵەی تەکنەلۆژی زانستی لە ئەوروپا کە زیاتر لە 36 هەزار ئەندام لەخۆ دەگرێت. و بڕوانامەکە مۆدێلەکانی "لایف ستایل"ی سامسۆنگ 2022 دەگرێتەوە، لە نێویاندا The Frame و The Serif و The Sero. شاشەکان لەسەر بنەمای جیاواز هەڵسەنگێنراون، وەک "ئاسایش" و "سەلامەتی چاو" و توانای ڕووناکی و گونجاندنی ڕەنگ و ڕوونیان.
تەلەفزیۆنە نوێیەکەی "لایف ستایل" هەڵسەنگێنران بۆ سەلامەتیان لە دەردانی ڕووناکی شین و ئاستی ڕێگەگرتن لە دەردانی مێلاتۆنین بە بنەمای شێوازی پێوەرەکانی مەترسی کە لەلایەن کۆمسیۆنی نێودەوڵەتی کارەبایی و تەکنەلۆژی ناسێنراوە. شاشەی سامسۆنگ "لایف ستایل 2022 " پابەندن بە پێوەرەکانی کۆمسیۆنی نێودەوڵەتی کارەبایی و تەکنەلۆژی بۆ ڕووناکی شاشەکە، کە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی فشار و سەرئێشەی چاو بۆ بینەران. ئامێرەکان هەروەها بۆ جوانیان لە ڕەنگ و چۆنیەتی وێنەدا ناسراون، چونکە ئەم دوو هۆکارە یارمەتیدەرن بۆ بەرزکردنەوەی ئاسودەیی چاو لەکاتی سەیرکردنی تەلەفزیۆنەکەدا.
تەلەفزیۆنەکانی "سامسۆنگ لایف ستایل 2022" پشتڕاست کراونەتەوە بۆ نەدرەوشانەوەی خراپ بۆ چاو لە لایەن ئاژانسی UL کە پێشەنگی بواری زانستی سەلامەتیە. و ئاژانسەکە تیشک دەخاتە سەر ئەم لایەنە لە ڕێگەی هەڵسەنگاندنی بەرهەمەوە لەگەڵ پێوەری هەڵسەنگاندنی (UGR) کە لەلایەن کۆمسیۆنی نێودەوڵەتی ڕوناککردنەوە (CIE)ەوە دانراوە. ئەم مۆدێلە نوێیانە شاشەی جۆری Matte بەکاردێنن کە دەوڵەمەندە بە تایبەتمەندیەکانی دژە درەوشانەوە و ڕەنگدانەوە، لەهەمان کاتیشدا دژە پەنجەمۆرن بۆ دەستەبەرکردنی درەوشانەوەی گونجاو و دڵنیابوون لە باشترین کوالێتی وێنە بەبێ درەوشانەوە.
تیشکدانەوەی ڕەنگاوڕەنگ دیاری دەکات کە ئایا تەنەکانی سەر شاشەی تەلەفزیۆنەکە دیارن تەنانەت کاتێک ڕووناکی دەرەکی ڕەنگ دەداتەوە لەسەر ڕووەکەی.
درەوشانەوەی بێزارکەر دیاری دەکات کە ئایا شاشەی تەلەفزیۆنەکە زۆر درەوشاوەیە.
ناچالاک کردنی درەوشانەوەیە دیاری دەکات کە ئایا شاشەی تەلەفزیۆنەکە زۆر درەوشاوەیە کاتێک سەیری تەلەفزیۆنەکە دەکرێت لە ژوورێکی تاریکدا
ئەم هەڵسەنگاندنی درەوشانەوەیە هەژمارکراوە بە پێی ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەی سەیرکردنی تەلەفزیۆن لە ئاستی 300 لۆکس، کە یەکسانە بە شوێنێکی کاری زۆر درەوشاوە، وە 70 لوکس کە دەکاتە شوێنێکی کاری درەوشاوەی نزم.
سەرەڕای ئەوەش، هەموو مۆدێلە نوێیەکانی QLED 2022 لە سامسۆنگەوە یەکەم بڕوانامەی "پانتۆن"یان وەرگرت لە جیهاندا، کە براندێکی بەناوبانگی جیهانیە لە بەرهەمهێنانی ڕەنگی جیهانی، و لایەنی بەرپرسە لە سیستەمی هاوتاکردنی ڕەنگەکانی پانتۆنPMS)).
ئەو لیستی مۆدێلانەی کە ئەم بڕوانامەیەیان لە پانتۆنەوە وەرگرتووە، هەموو 20 مۆدێلی تازە بڵاوکراوە لەخۆ دەگرێت، کە بریتین لە 15 تەلەفزیۆنی QLED لە جۆری 4K و 8K و 5 شاشەی تر. و کۆمەڵەی تەلەفزیۆنەکانی QLED 2022ی سامسۆنگ پێزانینی وەرگرت بۆ توانای لە خستنەڕووی 2,030 ڕەنگی "پانتۆن" و 110 ڕەنگی نوێی پێست بە ڕوونی.
سیۆکۆ یۆنگ، جێگری سەرۆکی جێبەجێکار و سەرۆکی تیمی توێژینەوە و گەشەپێدان لەیەکەی کارەکانی شاشەکانی پیشاندانی کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان ، ڕایگەیاند: "بەئەوەی تەلەفزیۆنەکان لە ماڵەوە بوون بە ناوەندێکی خۆشگوزەرانی، داواکاری لەسەر شەشە کوالێتی بەرزەکان بەرزبووەتەوە بۆ کەمکردنەوەی هیلاککردنی چاو. ئەم دانپێدانانە کە لە پەیمانگا نێودەوڵەتیە پێشەنگەکانەوە پێمان بەخشراوە تەکنەلۆژیای باشترین کوالێتی وێنەمان پشتڕاست دەکاتەوە، بە مسۆگەرکردنی بەرزترین ئاستی ئەزموونی بینینی ئاسودەیی".

Top