لە هەڵبژاردنی دەستە جلەكان كارامە بە

لە هەڵبژاردنی دەستە جلەكان كارامە بە

دوودڵی مەكە لە پۆشینی جلی هێڵكار و نەخشدار و، وا هەست مەكە جلێكی ئاساییە و تەنیا گاڵتە جاڕەكان دەیپۆشن، بەڵكو لە هاویندا جلێكی نایابە لە جوانیدا، بەتایبەت ئەگەر نەخش و دیزاینەكەی گوزارشت لە سرووشت و باڵندەكان بكات، لە جلی ڕەنگاوڕەنگ دوور مەكەوە، مەرج نییە چەند ڕەنگێك بێت، بەڵكو لە هەموو ڕەنگەكان نزیك بە، گۆڕانكاری لە ڕەنگی جلەكانیشدا بكە، وەك ئەوەی قەمیس و بۆدی لە چەند ڕەنگێك بێت، یان تاك ڕەنگ بێت. لەگەڵ مۆدە تازەكاندا بڕۆ، ئەگەر جلێكی هەرزانیشت دەستكەوت، پێویست ناكات نیگەران بیت و شك لە جوانییەكەی بكەیت، بەڵكو تۆ جلەكە جوان دەكەی نەوەك جلەكە تۆ جوان بكات، بۆیە پایە بەرزی بكە و بیپۆشە، با جلەكانت لە مۆدەوە تێكەڵ بێت، واتە مۆدی ڕۆژهەڵاتی و ڕۆژئاوایی پێوە دیار بێت، بۆنموونە دەتوانیت كاوبۆیەكی جینز لەگەڵ قەمیسێكی كراوە لەبەر بكەیت، بەمەش دوو مۆدە كۆ دەكەیتەوە كە یەكێكان ڕۆژئاواییە و ئەوەی دیكە ڕۆژهەڵاتی، ستایلی شیك هەڵبژێرە و هەوڵ بدە زیاتر لەگەڵ شێوە و لەشولارت بگونجێت، لە نەریت و ڕێسای گشتی لامەدە، بەڵكو با جلێك بێت لەگەڵ خۆت و كەسایەتیت گونجاو بێـت، ئەو جۆرە جلەش لەبەر بكە كە گوزارشت لە ناخ و هەستت دەكات.

ئەگەر خاوەن پیشە و كاریت، یان قوتابی زانكۆیت، با جلەكەت لە نێوان سادەیی و شیك بووندا بێت، هەوڵ مەدە جلەكانت ڕەنگاورەنگ بن، بەڵكو وا جوانترە كە ستایلێكی فەرمی و تایبەتی پێوە دیار بێت، كە گونجاو بێت لەگەڵ دەوروبەرت.

 

 

Top