براد بێت سكاڵا لە دژی ئەنجلینا بەرز دەكاتەوە

براد بێت سكاڵا لە دژی ئەنجلینا بەرز دەكاتەوە

براد بێتی ئەستێرەی ئەمریكی داوای یاسایی لە دژی هاوسەری پێشووی (ئەنجێلینا جولی) تۆمار كرد و، تۆمەتباری كرد بە فرۆشتنی كارگەیەكی شەرابی هاوبەش بە بازرگانێكی ڕووسی.
بەپێی ڕاپۆرتی ئێچ ئێچ ئێم سی، بە بەڵگەكانی دادگا، لە مانگی تەمووزی ساڵی 2021، جولی داوای یاسایی تۆمار كرد كە داوای لابردنی قەدەغەی كاتی فرۆشتنی سەرمایەی هاوبەش لەگەڵ بێت دەكات، بەتایبەتی كە خانمە ئەكتەرەكە دەیویست پێشنیاری پشكەكەی لەو كۆمپانیایە بفرۆشێت كە شەرابی نۆڤێل لە فەرەنسا بەرهەم دەهێنێت.
لە مانگی سێپتێمبەری ڕابردوو ڕێگە بە جولی درا كارگەكە بفرۆشێت، بە مەرجێك براد لەسەر كڕیارەكە ڕازی بێت،بەڵام دوای مانگێك براد زانیی كە گرووپپی «Stoli Group» كە كۆمپانیایەكی ڕووسییە، نیوەی پشكەكانی كارگەكەی كڕیوە، ئەمەش تووشی شۆكی كرد. بێت بانگەشەی ئەوە دەكات كە جۆلی ڕەزامەندیی خۆی بۆ ڕێكەوتنەكە بەدەست نەهێنا و، بە ئەنقەست وردەكارییەكانی خۆی لە ئەو شاردوەتەوە.
ئەكتەرەكە گلەیی ئەوە دەكات كە هاوكارە نوێیەكەی بووەتە هۆی ئاژاوە لە بەڕێوەبردنی ئەم كۆمپانیایەدا، داواش لە دادگا دەكات گرێبەستەكە هەڵبوەشێنێتەوە، هەروەها بەنیازە قەرەبووی ئەو زیانانەی كە لێی كەتووە وەربگرێتەوە.
سەرچاوە: «ئێف سی ئێڵ ئەی»

Top