ئەمریكا كۆمەكی ئاوارەكانی ئۆكرانیا دەكات كە ڕوویان لە ماڵدۆڤا كردووە
لە كۆبوونەوەی نێوان سەرۆک وەزیرانی ماڵدۆڤا (ناتالیا گاڤریلیتا)و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا (تۆنی بلینک) کە سەردانی ماڵدۆڤای کردبوو، ناوبراو داوای لە ئەمریکا کردووە کۆمەکی مرۆیی زیاتر بۆ وڵاتەکەی دابین بکات، لەکاتێکدا ژمارەی ئاوارە ئۆکرانییەکان لەو وڵاتە بچووکە گەیشتۆتە سەرووی 120 هەزار کەس.
بەپێی سەرژمێرییەك ژمارەی دانیشتوانی ماڵدۆڤا نزیكەی دوو ملیۆن و نیوە، یەکێکە لە هەژارترین وڵاتانی ئەوروپا، لە ئێستاشدا بەدەست زیادبوونی ژمارەی ئاوارەکانەوە دەناڵێنێت.
دوای هەڵگیرسانی شەڕ لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیادا، تا ئێستا زیاتر لە ملیۆنێک دانیشتووی ئۆکرانیا وڵاتەکەی خۆیان جێ هێشتووە و بۆ پاراستنی ژیانیان لە بۆمبارانەکانی ڕووسیا ڕوویان لە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا کردووە.
بلینکن، کە مالدۆڤا سێیەم وڵات بوو سەردانی کرد لەو گەشتەیدا بۆ ئەوروپا، ئاماژەی بەوە كرد كە مالدۆڤا دەتوانێت لە هەموو ڕوویەکەوە پشتیان پێبەستێت.
هاوكات بلینکن رۆژی شەممە لە پۆڵەنداوە ڕایگەیاندبوو كە کۆشکی سپی هەوڵ دەدات نزیكەی سێ ملیار دۆلار کۆمەکی مرۆیی بۆ ئاوەرەکانی ئۆکرانیا دابین بکات.