ئەو ئەزموونەی جنێڤەر لە یادی ناكات

ئەو ئەزموونەی جنێڤەر لە یادی ناكات

خانمە ئەكتەری ناسراوی ئەمریكی جنێڤەر لۆرانس لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند: «بەرهەمهێنەرە سینەماییەكان لە سەرەتای هاتنە نێو بواری نواندنەوە، ناچاریان كردم كە خۆم ڕووت بكەمەوە و كێشی لە شیشم زۆر دابەزێنم، ئەو كات هەستم بەوە كرد كە ئیرادەم دزراوە».
جنیڤەر ئەوەشی ڕوون كردەووەتەوە كە دوای ئەوەی سەركەوتوو بوو لە كاری هونەریدا و، بوو بە ئەكتەرێكی ناسراو و، لە زۆر لاوە پارێزرا، بەتایبەتی لەو جۆرە پێشێلكاری و دەستدرێژییانەی ڕووبەڕووی دەبوونەوە، هەروەها لە ژیانی ئەكادیمیدا شارەزایی زیاتری پەیدا كرد، بۆیە دەڵێت من دەنگی خۆم دەخەمە پاڵ هەموو ئەو كەسانەی دوچاری ئەم جۆرە دەستدرێژییانە دەبنەوە و، هەست بەوە دەكەن كە ناتوانن خۆیان بپارێزن.
جنێڤەر كە لە ساڵی 2013 خەڵاتی ئۆسكاری بەدەست هێنا دەڵێت: «لە سەرەتای ئەزموونی هونەریمەوە، دوای ئەوەی لەگەڵ چەند كچێكیان دانام، كە كێشیان كەمتر بوو لە من، ئافرەتێكی بەرهەمهێنەری سینەمایی لە كاتی ئەنجامدانی تێستدا داوای لێ كردم كە بە ڕووتی بوەستم، بۆ هەڵبژاردنی ئەكتەرێك لە یەكێك لە فیلمەكان، ئەم ئەزموونەش بۆ من مایەی ئیهانە و سەرشۆڕییەكی زۆر بوو و، هەمیشەش لە خەیاڵمدا دەمینێتەوە».
لۆرانس هەروەها دەڵێت: «لە یەكەم دەركەوتنمدا بەرهەمهێنەر داوای لێ كردم كە پێویستە لە ماوەی دوو هەفتەدا نزیكەی 10 كیلۆگرام لە كێشم دابەزێنم و، سەركەوتوو بووم و كارەكەشم ئەنجامدا، پێش من كچێكی دیكە دەستنیشان كرابوو، بەڵام نەیتوانی لەو ماوەیەدا كێشی وەكو پێویست دابەزێنێت».
سەرچاوە: گولولی

Top