گالاکسی S22 و Tab S8 ی نوێ دەکەوێتە بازاڕ

گالاکسی S22 و Tab S8 ی نوێ دەکەوێتە بازاڕ

سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە زنجیرەی مۆبایلە زیرەکەکانی گالاکسی S22 و تابلێتەکانی گالاکسی Tab S8 کە پێناسەیەکی نوێیان بۆ هاوپۆلەکانیان کردووە، ئێستا لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەستن، ئەمەش دوای تۆمارکردنی ژمارەیەکی پێوانەیی لە داواکاری پێشوەختە دێت.
ئەم دوو زنجیرەیە لە هەفتەی یەکەمی ڕاگەیاندنەکەیاندا پێشوازیەکی گەورەی داواکاری پێشوەختەیان بە خۆیانەوە بینی کە دوای ئەو پێشوازیانە هات کە لە هەر مۆبایلێک یان تابلێتێکی سامسۆنگ کراوە تا ئێستا. داواکاری پێشوەختە بۆ زنجیرەی گالاکسی S22 زیاتر بوو لە دوو هێندەی داواکاریەکان لەسەر زنجیرەی گالاکسی S21. گالاکسی S22 Ultra تا ئێستا زیاتر لە 60٪ ی فرۆشتنەکانی گرتووە، لە کاتێکدا داواکاری پێشوەختە لەسەر زنجیرەی گالاکسی Tab S8 زیاترە لە دوو ئەوەندەی ژمارەی داواکاریەکان لەسەر زنجیرەی گالاکسی Tab S7. تابلێتی گالاکسی Ultra Tab S8 تا ئێستا نزیکەی 50٪ لە فرۆشتنەکانی گرتووە.
بریان چۆی جێگری سەرۆکی جێبەجێکار و سەرۆکی فرۆش و بازاڕکردن لە یەکەی MX Business ی کۆمپانیای سامسۆنگ، ڕایگەیاند: "ئێمە دڵخۆشین بەوەی کە ئەم ئامێرانە بوونەتە بەناوبانگترین ئامێرمان تا ئێستا، و ئێمە لە سامسۆنگ پابەندین بە گەیاندنی ئەو داهێنانانەی کە چاوەڕوانییەکان تێدەپەڕێنن، چونکە ئەم ئامێرە نوێیانە بژاردەی زیاتر پێشکەش دەکەن بۆ هەوادارانی گالاکسی بۆ گەیشتن بە تەواوی هاردوێر و سیستەمی هاوبەشی گالاکسی، بۆ مسۆگەرکردنی ئەزموونێکی پەیوەندی ڕاستەقینە. ئێمە شانازی دەکەین کە دەرفەت بۆ بەکارهێنەران دابین بکەین بۆ ئەوەی زیاتر چێژ لە ژیانیان وەربگرن و بە ئاسانی لەگەڵ ئەوانی تر پەیوەندی بکەن".
زنجیرەی گالاکسی S22و S22+ دەتوانن یاساکان بشکێنن بە توانای ڤیدیۆی شەوانەی ڕون و پێشکەوتنەکانی زیرەکی دەستکرد، بۆ فەراهەم کردنی باشترین وێنە و ڤیدیۆکان لەسەر ئامێری گالاکسی. S22 Ultra هەروەها نوێنەرایەتی وەرزێکی نوێ دەکات بۆ مۆبایلە زیرەکەکان، بە تێکەڵکردنی هێزی داهێنەرانەی زنجیرەی S لەگەڵ ئەزموونی بەرهەمهێن کە پشتگیری پێنوسی S Pen دەکات، کە پێشتر تەنها لەسەر ئامێرەکانی گالاکسی Note بەردەست بوو.
زنجیرەی گالاکسی Tab S8 لە سێ مۆدێلدا بەردەستە: Tab S8 و S8+ وTab S8 ئەم مەودایە لە تابلێتە پێشەنگەکان بوێرترینی ئامێرەکانی سامسۆنگە، لەگەڵ کارایی فرەکاری بەهێز و شاشەی نایاب و پێنوسیS Pen ی زۆر ئاست بەرز، و گەیشتن بە سیستەمی کراوە بۆ کارکردن و یاریکردن لە ئاستی بێوێنەدا.
ئەم زنجیرەیە لە 25ی شوباتەوە لە بازاڕە دیاریکراوەکاندا بەردەست دەبێت، لەوانە ئەوروپا، ئەمریکای باکوور و کۆریا. سامسۆنگ خستنەبازاڕی ئامێرەکانی فراوان دەکات لە مانگی ئازاری داهاتوو.

Top