مۆنیكا خەونی بوون بە پارێزەری دەبینێت

مۆنیكا خەونی بوون بە پارێزەری دەبینێت

خانمە ئەكتەری ئیتاڵی مۆنیكا بیلۆتشی كە نزیكە پێ بنێتە تەمەنی 60 ساڵییەوە، سەرەڕای ئەوەش بە یەكێك لە جوانترین ئافرەتەكانی جیهان دادەنرێت، بە جۆرێك پاڵێوراوە بۆ بەدەستهێنانی جوانترین ئافرەتی هەموو سەردەمەكان، هەر ئەو جوانییەش بوو كە وایكرد رۆڵی سەرەكیی هەبێت لە سەركەوتنی گشت ئەو كارە هونەرییانەی بەشداریی تێدا كردووە.

 

مۆنیكا ساڵی 1964 لە شارۆچكەی كاستیلۆی ناوەڕاستی ئیتاڵیا لەدایكبووە، ئەوەی سەیرە و ڕەنگە هەوادارانی مۆنیكا پێی نەزانن، ئەوەیە كە یەكێك لە ئاواتە سەرەكییەكانی ژیانی ئەوە بووە كە ببێتە پارێزەر، سەرەتا لە بواری نمایشی جلوبەرگ و مۆدێل كاری دەكرد و تا ڕاددەیەك خوێندنی زانكۆی پشتگوێ خست بوو، بەڵام لە ساڵی 1988 دوای ئەوەی ڕووی لە سەنتەری جلوبەرگی ئەوروپی كرد لە میلانۆ، گۆڕانكارییەكی زۆر بەسەر ژیانیدا هات و بوو بە یەكێك لە ناوە دیار و ناسراوەكانی بواری جلوبەرگ لە پاریس، دواتریش ناوبانگی گەیشتە نیۆیۆرك، دوای ماوەیەكی كورت كاروانی سینەمایی مۆنیكا دەستی پێ كرد، دوای ئەوەی چەند وانەیەكی نواندنی خوێند و لە چەند فیلمێكدا بە ڕۆڵی لاوەكی دەركەوت، لەوانەش : La Riffa و Bram Stokers Dracula.
مۆنیكا بۆ یەكەم جار بە شێوەیەكی ڕاستەقینە لە بواری نواندن لە ساڵی 1996 لە فیلمی The Apartment دوركەوت، كە تێیدا رۆڵی (لیزا)ی بینی، بەمەش كاروانی لە كاری نواندن دەستی پێ كرد و بوو بە یەكێك لە ئەستێرە جەماوەرییەكان، تەنانەت بوو بە نموونەی ئافرەتێكی جوان و سەرنجڕاكێش لەسەر ئاستی جیهان.
لە ساڵی 1990 مۆنیكا بیلۆچی ژیانی هاوسەریی لەگەڵ وێنەگری ئیتاڵی كلاودیۆ كارلۆس پێك هێناو، ماوەی پێنج ساڵ هاوسەرگیرییەكەیان بەردەوام بوو، چونكە هاوسەرەكەی ڕازی نەبوو بچێتە بواری نواندن، لەیەك جیا بوونەوە، لە ساڵی 1999 بۆ جاری دووەم ژیانی هاوسەریی پێكهێنا، دوای 14 ساڵ بۆ جاری دووەم جیابووە، بێ ئەوەی هۆكارەكەی ئاشكرا بكرێت، بەڵام لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ كەناڵی MBC رایگەیاند كە دوچاری ناپاكیی هاوسەریی بووەتەوە، چونكە پیاوەكان ئافرەتی بەهێزیان ناوێت.
سەرچاوە: گولولی

Top