فڕۆکەیەک لە ئۆقیانووسی هندستان کەوتە خوارەوە

فڕۆکەیەک لە ئۆقیانووسی هندستان کەوتە خوارەوە

 

بەرپرسانی ناوخۆ لە (مجمع‌الجزایر قمر) هەواڵی تێکشکانی فڕۆکەیەکی هەڵگری 14 سەرنشینیان لە زەریای هندستان ڕاگەیاند.

بەوتەی بەرپرسانی ناوخۆ، فڕۆکەکە، 12 سەرنشین و دوو فڕۆكەوانی تێدابوو، لە ڕادار دەرچووە و لە ڕێڕەو لایداوە و پێدەچێت لە ئۆقیانووسی هندستاندا كەوتبێتە خوارەوە،

بە وتەی بەرپرسانی ناوخۆ بەپێی راپۆرتەکان، ڕووداوەکە کاتژمێر 12:10ی پاشنیوەڕۆ بەکاتی ناوخۆیی ڕۆژی (شەممە) لە ئۆقیانووسی هندستان ڕوویداوە و بەشێک لە پارچەكانی فڕۆکەكە دۆزراوەتەوە.

بەپێی هەواڵێكی سپوتنیک نیوز ، بەپێی وتەی بەرپرسانی ناوخۆ، دوو فڕۆکەوانی فڕۆکەکە خەڵکی تانزانیا بوون و سەرنشینەکانی دیکەش دانیشتووی جەزایرقمر بوون.   

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top