لەهێرشێك بۆ سەر کاروانی هێزە ئەمنییەکان لە پاکستان 12 پۆلیس کوژران

لەهێرشێك بۆ سەر کاروانی هێزە ئەمنییەکان لە پاکستان 12 پۆلیس کوژران

 

 

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی جیۆ نیوز، دوای ئەوەی کەسانی چەکدار هێرشیان کردە سەر کاروانی هێزە ئەمنییەکان لە پارێزگای پەنجابی پاکستان، 12 پۆلیس کوژراون.

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هێرشەکە لە کاتێکدا بووە کە کاروانەکەی پۆلیس بە ڕوبارێک لە ناوچەی ڕەحیم یارخان لە ویلایەتی پەنجاب تێپەڕیوە و بە بەکارهێنانی موشەک هەڵگر و چەکی قورس.

بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئەمنییانە، زیاتر لە 20 هێزی پۆلیس بە ئۆتۆمبێلەوە گەمارۆی ناوچەكەیان داوە.

لە ئەنجامی هێرشی چەکدارەکاندا، 12 پۆلیس گیانیان لەدەستدا و 7ی دیکەش برینداربوون.

ماوەیەکی زۆرە گروپە چەکدارەکان لەو ناوچەیە چالاکی دەکەن کە ئەم هێرشەی لێ ڕوویداوە. هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنی ئەو گرووپانە چەندین ئۆپەراسیۆنی سەربازییان ئەنجامداوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top