لە ئەنجامی  وەرگەڕانی بەلەمێکی کۆچبەران 13 کەس گیانیان لەدەستدا

لە ئەنجامی  وەرگەڕانی بەلەمێکی کۆچبەران 13 کەس گیانیان لەدەستدا

 

ڕێکخراوی کۆچبەری نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێک کە کۆچبەرانی نایاسایی هەڵگرتبوو لە کەناراوەکانی شاری تەعەزی لە یەمەن، ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٤ کەسیش بێسەروشوێن بوون.

لە بەیاننامەی ئەم ڕێکخراوەدا سەبارەت بە وەرگەڕانی بەلەمەکە کە کۆچبەرانی نایاسایی هەڵگرتبوو کە لە 23ی ئابدا ڕوویدا، ئاماژە بەوە کراوە کە ٢ ژن لە نێو قوربانییەکاندان و گەڕان بەدوای بێسەروشوێنەکاندا بەردەوامە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top