بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک لە تایلەند 9 سەرنشین گیانیان لەدەستدا

تیمەکانی فریاگوزاری لە تایلەند توانیان تەرمی نۆ سەرنشینی فڕۆکە کەوتووەکەی ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە بدۆزنەوە و دەستنیشان بکەن.
ئەم فڕۆکەیە بە ٥ سەرنشینی چینی و ٤ ستافی تایلەندی ڕۆژی پێنجشەممە لە ڕۆژهەڵاتی تایلەند کەوتبووە خوارەوە.
ئەم فڕۆکەیە دوای نیو سەعات لە فڕۆکەخانەیەک لە بانگکۆک هەڵفڕی و کەوتە خوارەوە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە دەستیپێکردووە.
گوڵان: سەردار خەلیل