كورتە فیلمی (دەستی دایكم) لە قۆناغی مۆنتاژە .

كورتە فیلمی (دەستی دایكم) لە قۆناغی مۆنتاژە .

لە شاری موسڵ كورتە فیلمی (دەستی دایكم) بەرهەم هات و لە ئێستادا لە قۆناغی مونتاژە .

كورتە فیلمی (دەستی دایكم) لە نووسین و دەرهێنانی (كاردینا هێمن)ە و لەشاری موسڵ كاری وێنەگرتنی ئەنجامدراوە, ناوەڕۆكی فیلمەكە باس لەو قوربانی و وێرانكارییانە دەكات كە شەڕ بە دوای خۆیدا دەیهێنێت, فیلمی (دەستی دایكم) پڕۆژەی سپۆتلایتی عێراق و پەیمانگەی گۆتەی ئەڵمانییە, لە ئێستادا كاری وێنەگرتنی تەواو بووەو لە قۆناغی مۆنتاژدایە, هەروەها بڕیارە ئەم كورتە فیلمە بۆ فیستیڤاڵە سینەماییە جیهانییەكان بنێردێت .

كاردینا هێمن وەك ئەكتەرو دەرهێنەر ماوەی 12 ساڵە لە بواری دراماو سینەمادا كاردەكات, كاردینا وەكو ئەكتەر بەشداری لە ژمارەیەك دراما و فیلم و كاری سینەمایی كردووە, هەروەها لە بواری دەرهێنان توانیویەتی كاری دەرهێنان بۆ چەند كورتە فیلمێك بكات و چەند خەڵاتێك لە فیستیڤاڵەكان بەدەست بهێنێت .

ئاسۆ كاكەیی

كورتە فیلمی (دەستی دایكم) لە قۆناغی مۆنتاژە .
كورتە فیلمی (دەستی دایكم) لە قۆناغی مۆنتاژە .
Top