سامسۆنگ گالاکسی 2022 MWC سەردەمێکی نوێی مۆبایلەکان

سامسۆنگ گالاکسی 2022 MWC سەردەمێکی نوێی مۆبایلەکان

سامسۆنگ بەشداری خۆی لە بۆنەیەکی تایبەتی ئۆنڵایندا ڕاگەیاند، کە ئەویش چالاکی سامسۆنگ گالاکسی 2022 MWC کۆنگرەی جیهانی ئامێری مۆبایلەکانە ، بۆ زانینی چۆنێتی پێشەوا بوونی سامسۆنگ لە ئەزموونی پەیوەندیدا.

سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس بانگهێشتان دەکات بۆ بەشداریکردن لە چالاکی سامسۆنگ گالاکسی 2022 MWC لە 27ی شوبات.

کۆنفرانسەکە لە ڕێگەی ژووری هەواڵەکانی سامسۆنگ و کەناڵی یوتوبی سامسۆنگەوە پەخش دەکرێت، لە کاتژمێر 9ی ئێوارە بەکاتی عێراق دەست پێدەکات.

بە ووتەی کۆمپانیاکە، سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس کار دەکات بۆ وێناکردنەوەی داهاتووی کارکردن و فێربونمان لە دنیای ئەمڕۆدا کە بە خێرایی و لەسەر بنەمای ئامێری مۆبایل بەرەو پێش دەچێت.

Top