دەستپێکردنی قۆناغی یەکەمی مۆبایلەکانی Galaxy S22

دەستپێکردنی قۆناغی یەکەمی مۆبایلەکانی Galaxy S22

دوای تەواوبوونی بڕی مۆبایلە دیاریکراوەکانی قۆناغی یەکەم لە ماوەیەکی پێوانەیی بێوێنەدا بەهۆی تایبەتمەندی و دیزاینە سەرنجڕاکێشەکەیەوە، "سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی عەرەبی" دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی هەڵمەتەکەی ڕاگەیاند بۆ پێشوەخت داواکردنی مۆبایلەکانی Galaxy S22 وGalaxy S22+، وGalaxy S22 Ultra، لەڕێگەی پێشانگا و دابەشکار و بریکارە فەرمییەکانی لەعێراق.

قۆناغی دووەمی هەڵمەتەکە پێشوازی زۆری هەوادارانی لێکرا لەسەر مۆبایلە نوێیەکان، و هەرکەسێک خوازیارە کە مۆبایلەکان بەدەست بهێنێت ئەوا دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات لە دەستپێکی لە ڕۆژی چوارشەمەوە بەرواری 16ی شوباتی 2022، تا کاتی تەواوبوونی بڕی دیاریکراوی مۆبایلەکان، ئەمەش لە پەرۆشی کۆمپانیاکەیە تا کڕیاران و عاشقانی ئەم زنجیرەیە جیاواز بن و ببنە یەکێک لە یەکەمەکان بۆ خۆشی بینین لە ئاسۆیەکی فراوان بە توانای مۆبایلەکان و بۆ سوودمەند بوون لە چەندین دیاری جۆراوجۆر و گرانبەها.
سامسۆنگ ئۆفەری داواکردنی پێشوەختی نایابی ڕاگەیاند کە کڕیارەکان لە کاتی کڕینی مۆبایلەکانی Galaxy S22 Ultra یان Galaxy S22+ دەبنە خاوەنی پاکێجێکی پێکهاتوو لە بیستۆکی Galaxy Buds Pro لەگەڵ خزمەتگوزاری چاککردنەوەی شاشەکە بۆ دوو جار لە ماوەی ساڵێکدا، کە نرخی گشتی دیاریەکان دەگاتە 465 دۆلار.
نوێترین مۆبایلە زیرەکەکانی زنجیرەی Galaxy S خاوەنی دیزاینێکی سەرنجڕاکێش و بوێر و دۆستانەی ژینگەن، لەگەڵ کامێرایەکی داینامیکی، هەروەها تایبەتمەندیەکانی کە هێز و کارایی و خێرایی بەرز دەکاتەوە بۆ دامەزراندنی پێوەرێکی نوێ لە جیهانی مۆبایلە زیرەکەکان.
داواکردنی پێشوەخت بۆ ئامێرە زیرەکەکانی سامسۆنگ لە زنجیرەی Galaxy S22 لە بریکارە فەرمییەکانی سامسۆنگ لە سەرانسەری عێراق بەردەستە.

Top