پڕۆسەیەكی هاوسەرگیری لە نێو هێرشەكانی رووسیاوە

پڕۆسەیەكی هاوسەرگیری لە نێو هێرشەكانی رووسیاوە

دوای هێرشی سەربازی رووسیا بۆ سەرخاكی ئۆكراینا كە زیانێكی زۆری مادی و مەعنەوی بە وڵاتەكە گەیشت و خەڵكانێكی زۆر ناچاربوون ڕوو لە شوێنە ئارامەكان بكەن تاوەكو ژیانیان پارێزراو بێت, كە ئێستا ئەم هێرشەی ڕووسیا بۆوتە باسی گەرمی ڕۆژنامەو میدیا جیهانییەكان و وڵاتان داوای كشانەوەی هێزی رووسیا دەكەن لە نێو خاكی ئۆكراینا .

هەر لە نێو ئەم شەڕەوە لە كیێڤی پایتەختی ئۆكراینا پڕۆسەیەكی هاوسەرگیری لە نێو دووكەڵی ئەم ئاڵۆزییە ڕوویدا, یارینا ئاریڤیا تەمەن 21 ساڵ و سفیاتۆسلاف فورسین 24 ساڵ كە دەستگیرانی یەكتربوون, بەرنامەیان وابوو كە چەند مانگێكی تر و لە مانگی ئایار پڕۆسەی هاوسەرگیرییەكە ئەنجام بدەن, بەڵام بەهۆی ئەم بارودۆخەی ئێستای ئۆكراینا و ناڕوونی داهاتووی وڵاتەكەیان ناچاربوون وادەی پڕۆسەی هاوسەرگیرییەكەیان بهێننە پێشەوەو هاوسەرگیری بكەن, چونكە ئەوان نازانن لە داهاتوو چی ڕوودەدات و بارودۆخی وڵاتەكەیان بەرەو كوێ دەڕوات .

ئاسۆ كاكەیی

پڕۆسەیەكی هاوسەرگیری لە نێو هێرشەكانی رووسیاوە
پڕۆسەیەكی هاوسەرگیری لە نێو هێرشەكانی رووسیاوە
Top