هەلیکۆپتەرەکانی ئاپاچیی ئەمریکا گەیشتنە لاتڤیا

هەلیکۆپتەرەکانی ئاپاچیی ئەمریکا گەیشتنە لاتڤیا

 

بەگوێرەی خزمەتگوزاری وەرگێڕانی شەفەقنا، كەلە زاری ڕۆیتەرزەوە هاتووە، نزیکەی 20 هەلیکۆپتەری هێرشبەری جۆری ئاپاچیی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە لە فڕۆکەخانەی سەربازی لیلوارد لە لاتڤیا نیشتن، چەند کاتژمێرێک پاش ئەوەی هێزەکانی ڕووسیا هێرشیان کردە سەر ئۆکرانیا.

هینانی هەلیکۆپتەرەكان هەفتەی ڕابردوو بۆ یەکەم جار ڕاگەیەندرا بەڵام ڕۆژی پێنجشەممە وەزیری بەرگریی لیتوانیا بە بەشێک لە هێزی سەربازی ئەمریکا بۆ ناوچەی بالتیک وەسفی کرد.

بەوتەی وەزارەتی بەرگری لاتڤیا، لە سەرەتای پێنجشەممەوە نزیکەی چل سەربازی ئەمەریکا لە ئیتالیاوە گەیشتنە لاتڤیا و بڕیار وایە ژمارەی سەربازەكان بگاتە 300 كەس.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

هەلیکۆپتەرەکانی ئاپاچیی ئەمریکا گەیشتنە لاتڤیا
Top