جاستن بەیبەر كۆنسێرتەكەی دواخست

جاستن بەیبەر كۆنسێرتەكەی دواخست

دوای تووشبوونی بە پەتای كۆرۆنا, ئەستێرەی پۆپی كەنەدی (جاستن بەیبەر) كۆنسێرتێكی گۆرانی دواخست .

ئەگەر چی بڕیار بوو جاستن بەیبەر لە لاس ڤیگاس كۆنسێرتێكی گۆرانی ساز بكات, بەڵام بەهۆی تووشبوونی بە پەتای كۆرۆنا كۆنسێرتەكە بۆ كاتێكی نادیار دواخرا, لەم بارەیەوە بەڕێوەبەری كارەكانی بە (TMZ)ی ڕاگەیاند كە ئێستا باری تەندرووستی ئەم گۆرانیبێژە جێگیرە, هەروەها بەپێی چەند سەرچاوەیەك بڵاوكراوەتەوە كە ئەم كۆنسێرتە بۆ چەند مانگێك دواخرا .

هەروەها بەپێی ماڵپەڕی ET ئەلعەرەبییە هاتووە كە جاستن بەیبەر بە هەفتەی داهاتوودا دوو كۆنسێرتی دیكەی هەیە, لە ئەریزۆنا ڕۆژی سێشەممە و لە كالیفۆرنیا ڕۆژی پێنجشەممە, بەڵام لە بارەی بەڕێوەچوون ودواخستنی هێشتا هیچ لێدوانێك نەدراوە .

ئاسۆ كاكەیی

Top