قوربانیانی لافاوی بەڕازیل دەگاتە 165كەس

قوربانیانی لافاوی بەڕازیل دەگاتە 165كەس

 

بەگوێرەی خزمەتگوزاری وەرگێڕانی شەفەقنا، کە لە ئاژانشی  فرەنسا 24ەوە وەرگیراوە، بارانی و زریانی مەترسیدار لە هەرێمی پترۆپۆلیسی بەڕازیل بووە هۆی ئەوەی کە  ژمارەی کوژراوەکان بگاتە 165 کەس، دوو کەسی دیکە لە بەڕازیل بەهۆی زریانەوە گیانیان لەدەستداوە.

تا ئێستا ژمارەی کوژراوانی لافاوەکەی پترۆپۆلیس بەوردی نازانرێت کە زۆرێک لە تەرمەکان لە ناو ئاو و قوڕدان و بێ سەر و شوێنن و هەوڵەکان بەردەوامن لە دەرهێنانیان هەروەها 28 منداڵ لە ناو قوربانیاندا هەیە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top