بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکی گەشتیاری 31 كەس کوژراو و برینداربوون
ڕۆژی شەممە، لە 19/2/2022 لە كاتی وەرگەڕانی پاسێکی گەشتیاریدا لە شاری کۆنیای تورکیا، پێنج کەس گیانیان لە دەستدا و ژمارە یەكیش بریندار بوون.
بەگوێرەی خزمەتگوزاری وەرگێڕانی شەفەقنا، کە لە ئاڕتیەوە وەرگیراوە، کەناڵی ئێن تی ڤی تورکیا بڵاویکردەوە، کە پێنج كەس لە سەرنشینان گیانیان لەدەستداوە و 26 کەسیش لەو ڕووداوەدا برینداربوون، کە لە 50 کیلۆمەتریی ڕێگای کۆنیا- ئاق سراس ڕوویدا، پۆلیس و تیمی فریاکەوتن بۆ شوێنی ڕووداوەکە نێردران وئامبولانسەکان بریندارەکانیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانە.
گوڵان: سەردار خەلیل