ئایا شاباز زەمانی واز لە كاری هونەری دەهێنێت

ئایا شاباز زەمانی واز لە كاری هونەری دەهێنێت

هونەرمەندی گۆرانیبێژ (شاباز زەمانی) لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام سەرجەم بڵاوكراوەكانی سڕیەوەو لە ئێستادا تەنها یەك بڵاوكراوە ماوەتەوە كە ئەویش بریتییە لە ڕاگەیاندنی وازهێنانی لە كاری گۆرانی .

شاباز لەم بڵاوكرایەوە نووسیویەتی: من یەكەم كەس نیم كە بە دڵ شكاوی واز لە هونەر بهێنم خۆتان نیگەران مەكەن, هەروەها لە بەشێكی دیكەی نووسینەكەیدا دەڵێت: هیوادارم تا ئەو كاتەی دیاریم كردووە بتوانم خزمەتی گوێگری خۆم بكەم .

هەروەها لە كۆتا بەشی ئەم بڵاوكراوەیە شاباز بەبێ ناوهێنانی هیچ كەسێك ڕەخنە دەگرێت و دەڵێت: هونەر كردن لەم وڵاتە زۆر سەختە بە داخەوە كە ئەم ووشە ئەڵێم ئەوەی هێزی هەیەو بەردەوامە من پێم وایە هەست لە هونەرەكەیدا نییە .

ئایا شاباز زەمانی واز لە كاری هونەری دەهێنێت

لەگەڵ بڵاوكردنەوەی بڕیاری وازهێنانی شاباز زەمانی لە كاری هونەری, هەریەك لە بەرزان بابانی و شاڵاو مولەر یەكەم كەس بوون كە پاڵپشتی خۆیان بۆ شاباز دەربڕی و داوایان لێ كرد كە لە بڕیارەكەی پاشگەز بێتەوە .

شایەنی باسە..لە چەند هەفتەی ڕابردوودا لە یەكێك لە كافتریاكانی شاری سلێمانی ڕووداوێكی تەقە كردن ڕوویدا و بەهۆیەوە كەسێك برینداربوو, لەم بارەیەوە ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی پێدا كە دوای ئەوەی دەمەقاڵی لە نێوان كەسێك و سكیوریتی ئەو كافتریایە درووست بوو, كە ئەنجامەكەی ڕووداوی تەقەكردنی لێ كەوتەوەو لەلایەن ئەو كەسەوە كە پاسەوانی شاباز زەمانییە ئامادەبوویەكی ئەو شەوە ئاهەنگە بریندار بوو .

لەبارەی ڕووداوی تەقەكردنەوە شاباز زەمانی لە بەشی ستۆری لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوەو گوتی كە هەموو ئەو هەواڵانە دوورن لە ڕاستی و ڕووداوەكە تەنها لە نێوان دوو كۆمپانیای سكیوریتی بووە, هەروەها لە بەشێكی دیكەی ڕوونكردنەوەكەی گوتی كە سكاڵای یاسایی لە دژی هەموو ئەو پەیج و خاوەن پەیجانە تۆمار دەكات كە ڕووداوەكەیان بە نادرووستی بڵاوكردەوە .

ئاسۆ كاكەیی

Top