لە ئاهەنگێكی هاوسەرگیریدا لە هیندستان 13 ژن دەکەونە ناو بیرێکەوە و گیانیان لە دەستدا
دەسەڵاتدارانی هیندستان دەڵێن: شەوی چوارشەممە 16ی شوبات 13 ژن و کچ لە کاتی سەماکردن و گۆرانی وتن لە ئاهەنگی هاوسەرگیریدا کەوتنە ناو بیرێکەوە و دەست بە جێ گیانیان لە دەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان ئەو بیرە قوڵایەكەی زیاتر لە 15 مەتربوو، كە بە چیمەنتۆ سەری داپۆشرابوو، بەڵام ئەو كۆنكریتە بەرگەی قورسیی خەڵکەکەی نەگرت و بەو شێوەیە تێکشکا و داڕما..
بەرپرسێکی خۆجێیش ڕایگەیاند: 10 گوندنشینی دیکەش برینداربوون بەهۆی کەوتنە ناو بیرەکەوە، کە بە پەلە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەیەک لە ناوچەی کوشیناگاریی سەر بە ویلایەتی ئۆتار پرادش.
نارندرا مودی سەرۆک وەزیرانی هیندستان لە تویتێکدا هاوخەمیی خۆی دەربڕی و ڕووداوەکەی بە "دڵتەزێن" وەسف كرد و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکان خواست.
دەسەڵاتداران لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەی ئەو گوندە دەکەن کە نزیکەی 300 کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی بەختنۆی پایتەختی ویلایەتی ئۆتار پرادیشەوە دوورە.
گوڵان: سەردار خەلیل