دوای سڕینەوەی گۆرانییەكەی, هەردی سەلامی بە ناوێكی دیكە دووبارە بڵاویكردەوە

دوای سڕینەوەی گۆرانییەكەی, هەردی سەلامی بە ناوێكی دیكە دووبارە بڵاویكردەوە

دوای سڕینەوەی گۆرانی (كۆڤید 20), هەردی سەلامی بەرهەمەكەی بە ناوێكی دیكەوە لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بڵاوكردەوە .

هونەرمەندی گۆرانیبێژ(هەردی سەلامی) دوای گۆڕینی ناوی بەرهەمە نوێیەكەی بۆ (20) توانی دووبارە گۆرانییەكەی لە یوتیوب بڵاوبكاتەوە, هەروەكو پێشتر خۆی ئاماژەی پێدا كە سڕینەوەی ئەم بەرهەمە پەیوەندی بە ناوەكەیەوە هەیەو بوونی گۆرانییەك بەناوی كۆڤید20 لە یوتیوب ڕەنگە جۆرێك لە ترس و دڵەڕاوكێ درووست بكات, هەربۆیە ئەگەری سڕینەوەی شتێكی چاوەڕوان كراوبوو و هەردی خۆی لە بەشی ستۆری لە ئەنستگرام ئاماژەی پێدا كە ڕەنگە گۆرانی كۆڤید20 بسڕدرێتەوە, بۆیە پلانی دانانەوەی لە یوتیوب گۆڕینی ناوەكەی بوو بۆ 20 و گۆڕینی باكگراوندی ئەو وێنەیەی كە دەنگی گۆرانییەكەی لەسەر دانرابوو . 

گۆرانی بیست (هەردی سەلامی) خۆی تێكست و موزیكەكەی ئامادەكردووەو (ئەفشین شوكری) كاری دابەشكردنی كردووە, هەروەها (سیامەك فەقیزادە) كاری میكس و ماستەرینگی بۆ گۆرانییەكە ئەنجامداوە .

شایەنی باسە..لە ئێستادا هەردی سەلامی بەنیازە زنجیرەیەك ئاهەنگی گۆرانی سازبكات كە بڕیارە لە 20/2/2022 لە شاری سلێمانی و 22/2/2022 لە شاری كەركوك,هەروەها 25/2/2022 لە شاری هەولێر بەڕێوەبچێت .

ئاسۆ كاكەیی

Top