بەڕێوەبەری قوتابخانەیەک بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر 13 قوتابی زیندانی كرا

بەڕێوەبەری قوتابخانەیەک بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر 13 قوتابی زیندانی كرا

دادگایەکی ئیندۆنیزیا سزای زیندانی كردنی هەتا هەتایی بەسەر بەڕێوەبەری قوتابخانەیەكدا سەپاند، بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر 13 قوتابیی کچ لە ماوەی 5 ساڵی ڕابردوودا.

بەگوێرەی خزمەتگوزاری وەرگێڕانی شەفەقنا، بەوتەی لە ئەلعەرەبی ئەلجەدید، بەڕێوەبەری قوتابخانەی کچانی شاری باندونگ لە پارێزگای جاوەی ڕۆژئاوا، دانی بە  تاوانەكەی دانا و داوای لێبوردنی لە قوربانییەکان و خێزانەکانیانی کرد.

لە كاتی دادگایی كردنەكەدا بەڕێوەبەری قوتابخانەكە بەناوی ڤیراوان تۆمەتبارکراوە بە دەستدرێژیکردنە سەر 13 قوتابیی تەمەن 11 بۆ 14 ساڵ لە ساڵی  2016 بۆ 2021 لە ناو قوتابخانە یان هۆتێل و شوقەی بەکرێ گیراو.

لە لیستی ئەو تۆمەتانەی مامۆستاکەدا هاتووە: 9 کەس لە قوربانییەکان دووگیان بوون و لە ئەنجامی ئەو دەستدرێژییە منداڵیان هەبووە.

ئەو كەیسە تووڕەیی و دڵەڕاوكێ زۆری لەناو خەڵكی ئیندۆنیزیا دروست کردووە.

بەرپرسانی ئیندۆنیزیا دەڵێن: زۆربەی قوربانییەکان و خێزانەکانیان لە ترسی بەبیرهێنانەوەی ئەو ئەزموونە تاڵ و ترسناكە ڕاپۆرتی دەستدرێژیان نەداوە و سكاڵایان نەكردووە.

دوای ئەوەی دایک و باوکی یەکێک لە قوربانییەکان بە پۆلیسیان ڕاگەیاند: کە کچەکەیان تازە منداڵێکی بووە، پۆلیسی وێست جاوە لێکۆڵینەوەی لە کەیسەکە دەست پێکرد و  مانگی پێشوو ڤیراوانیان دەستگیر کرد، کەیسەکە تا كاتی دادگایی كردنەكەی ئەو تاوانبارە  ئاشکرا نەکراوە و پۆلیس ڕایگەیاند: کە کەیسەکەیان شاردووەتەوە بۆ ڕێگریکردن لە زیانە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکان بۆ قوربانییەکان.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top