هەردی سەلامی بەرهەمە نوێیەكەی دەسڕێتەوە و ڕوونكردنەوە دەدات

هەردی سەلامی بەرهەمە نوێیەكەی دەسڕێتەوە و ڕوونكردنەوە دەدات

هەر لەگەڵ بڵاوبوونەوەی بەرهەمە نوێیەكەی بەناوی (كۆڤید 20), گۆرانیبێژی كورد (هەردی سەلامی) گۆرانییەكەی لە چانێڵی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب دەسڕێتەوە .

هەردی سەلامی بەرهەمە نوێیەكەی دەسڕێتەوە و ڕوونكردنەوە دەدات

پێش سڕینەوەی ئەم بەرهەمە, هەردی سەلامی لە بارەی كارە نوێیەكەی لە بەشی ستۆری لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و نووسیبووی: دوابەدوای بڵاوكردنەوەی بەرهەمی نوێ بەناوی(كۆڤید 20) لە كەناڵی یوتیوبی خۆم, چەند ئاگاداركردنەوەیەك و چەند پەیامێكمان لە ڕێگەی ئیمەیل پێگەیشتووەو بۆمان دەركەوت كە پلاتفۆرمی یوتیوب لەگەڵ ناوی گۆرانییەكە كۆك نین و كێشەیان هەیە, ئەوان دەڵێن بەكارهێنانی ووشەی كۆڤید20 ڕەنگە بە جۆرێك لە جۆرەكان دڵەڕاوكی درووست بكات یان وەكو هەواڵێكی ناڕاست سەبارەت بە كۆڤید تەنانەت لە هەندێك شوێن, ناتوانن سێرچ بۆ گۆرانییەكە بكەن و بیدۆزنەوە, بۆیە ئەگەری سڕینەوەی یان پیشان نەدانی هەیە, ئێمە هەواڵ ئەدەین چارەسەری بكەین بەبێ سڕینەوە,ئەگەر چارەسەر نەكرا, ناچار دەبین كە بەتەواوی بیسڕینەوەو جارێكی تر و بەناوێكی تر بڵاوی بكەینەوە .

لە دوای ئەگەری سڕینەوەی گۆرانی (كۆڤید 20) كە هەردی سەلامی خۆی تێكست و موزیكەكەی ئامادە كردبوو, هەردی دووبارە لە بەشی ستۆری لە ئەنستگرام ئاماژەی پێدا كە بەرهەمەكەی لە یوتیوب دەسڕێتەوە و لە كاتێكی تردا بەناوێكی تر و شێوازێكی تر بڵاوی دەكاتەوە .

لە ئێستادا هەردی سەلامی بەنیازە زنجیرەیەك ئاهەنگی گۆرانی سازبكات كە بڕیارە لە 20/2/2022 لە شاری سلێمانی و 22/2/2022 لە شاری كەركوك,هەروەها 25/2/2022 لە شاری هەولێر بەڕێوەبچێت .

ئاسۆ كاكەیی

Top