لەسەر بانگهێشتی فەرمیی شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێ کەوت و پێش كهمێك گهیشته قهتهڕ.
ئەمڕۆ سێشەممە 15-2-2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمیی شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکوومەت، بەرەو ئەو وڵاتە بەڕێ کەوت و پێش كهمێك گهیشته قهتهڕ.
لەو سەردانەیدا، مەسرور بارزانی لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە، کۆ دەبێتەوە و تاوتوێی پرسەکانی ئالوگۆڕی بازرگانی، وزە، وەبەرهێنان و کشتوکاڵ دەکەن.
دەسەڵاتدارانی قەتەر لە رێوڕەسمی پێشوازیکردن لە مەسرور بارزانی، ئاڵای کوردستانیان لە فڕۆکەخانە لە دەوحەی پایتەختی وڵاتەکەیان، هەڵکردووە.