سوپای کۆڵۆمبیا دەستی بەسەر ژێردەریاییەكدا گرت بە 4 تەن کۆکاینەوە

سوپای کۆڵۆمبیا دەستی بەسەر ژێردەریاییەكدا گرت بە 4 تەن کۆکاینەوە

 

 

هێزی دەریایی کۆڵۆمبیا لەم هەفتەیەدا دەستی بەسەر ژێردەریاییێک داگرت کە 4 تەن ماددەی هۆشبەری هەڵگرتبوو، لە نزیک کەناری نارینیۆ لە کاتێکدا بەردەوام بوون لە ئۆپەراسیۆنە دوو ساڵییەیەکەی دژی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، ئەمە گەورەترین بارگەی ماددەی هۆشبەرە کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا لە نزیک کەناری کۆڵۆمبیا دەستی بەسەردا گیراوە.

بەوتەی بەرپرسەکان: ئەم بارگە کۆکاینە کە نرخەكەی نزیکەی 150 ملیۆن دۆلارە، هی یەکێک لە لقەکانی جیابووەوەیە لە گروپی یاخیبووانی فارک.

لێکۆڵەرەوەکان لەم ژێردەریاییە 15 مەترییە 200 جانتایان دۆزیەوە کە 4000 پاکەتی کۆکاینی تێدایە ، بە وتەی پۆلیسی کۆڵۆمبیا، ئەم گروپە بەنیاز بوون ئەم  ژێردەریاییە بگوازنەوە بۆ یەکێک لە وڵاتانی ناوەڕاستی ئەمریکا.

هەروەها لێکۆڵەرەوەکان چوار سەرنشینیان لە ژێردەریاییەکەدا دەستگیرکرد كە سێیان خەڵکی کۆڵۆمبیان کەسێکیش وا بڕیاربوو بگوازرێتەوە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریكا، ئەو داواکراوە لەو وڵاتە بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان.

زیاتر لە دوو دەیەیە، ئەم ژێردەریایانە لە کۆڵۆمبیا بۆ گواستنەوەی ماددەی هۆشبەرەكان  بەکاردەهێندرێت. ئەم کەشتیانە لە ڕاستیدا کێشیان سوکە، بە کوالیتی نزم و نیمچە ژێرئاو هەژمار دەكرێت، کە عادەتەن لە نزیک ڕووکەشی ئاوەکە دەمێننەوە. ئەم نیمچە کەشتیانە لە دارستانەکانی حەرای کۆلۆمبیا یان سورینام دروست کراون و تەکنەلۆجیای نزمیان هەیە.

زۆر جار فایبەرەکانی شووشەیی بەکاردێنن لە دروستکردنەکەیان بۆ ئەوەی پتەوتر و زیاتر دەوام بێنێت. قاچاخچییەکان ئەم ژێردەریاییانە  2 بۆ 8 تەن ماددە هۆشبەرەكان بار دەکەن و هەروەها 2 بۆ 4 كەس وەك سەرنشین چاودێریی بارەكان دەكەن ، پاشان ژێردەریاییەكان دەگوازنەوە بۆ ئەمریکای ناوەندی یان لە ئەتلانتیک دەپەڕنەوە بۆ ئەوەی بارەکانیان لە بازاڕی ئەوروپادا بفرۆشن.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top