هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر قوتابخانەیەک لە باکووری غەززە

هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر قوتابخانەیەک لە باکووری غەززە

 

ئیسرائیل بەبێ گوێدانە بڕیارەکەی دادگای نێودەوڵەتی کە فەرمانی ڕاگرتنی دەستبەجێی هێرشە سەربازییەکانی سەر غەززەی دەرکرد، ڕۆژی شەممە هێرشی کردە سەر قوتابخانەیەک لە باکووری غەززە و لانیکەم ٤٦ هاووڵاتیی دیکەی فەلەستینی کوژران  و ١٧ هاووڵاتیی دیکە کە زۆربەیان ژن و منداڵن بریندار بوون.

شایانی باسە لە دوایین ڕاپۆرتی بڵاوکراوەدا ژمارەی کوژراوانی فەلەستینی لە غەززە تا ئێستا بۆ ٣٥ هەزار و ٩٠٣ کەس زیادی كردووە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top