مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی قەتەڕی کۆ بووەوە

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان  لەگەڵ شاندێکی قەتەڕی کۆ بووەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 26/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شاندی قەتەڕی بە سەرۆکایەتی ئەحمەد حەسەن حەممادی، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی قەتەڕی کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا کە باڵیۆزی قەتەڕ لە عێراق و کونسولی گشتیی وڵاتەکە لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، بیر و ڕا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا ئاڵوگۆڕ کرا.

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی قەتەڕ، سڵاو و ڕێزی میر و سەرۆک وەزیرانی قەتەڕی بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و خواستی وڵاتەکەی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.

سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە گرنگیی پێگەی قەتەڕ کرد و ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا نیشاندا.

Top