لە کاتی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر فرۆشگایەک لە خارکیڤ، ١١ کەس کوژران و ٤٠ کەسیش بریندار بوون
ئۆکرانیا ڕایگەیاند: بەهۆی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر فرۆشگایەک لە خارکیڤ، ١١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٠ کەسیش برینداربوون.
ئۆلێگ سینگوبۆڤ، پارێزگاری خارکیڤی ئۆکرانیا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند: دوێنێ لە هێرشی سوپای ڕووسیا بۆ سەر فرۆشگای کەرەستەی بیناسازی لەم شارە، ١١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤٠ کەسیش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکرد: دوو کەس لە بریندارەکان باری تەندروستییان سەختە و کەسێکیش مەترسی مردنی لەسەرە.
پێویستە بگوترێ کە دوێنێ ڕووسیا بە بۆمبی ئاسمانی ڕێنمایی کراو هێرشی کردە سەر فرۆشگایەکی فرۆشتنی کەرەستەی بیناسازی لە شاری خارکیڤ.
گوڵان: سەردار خەلیل