ئەدێل بووە هونەرمەندی ساڵ و ئەڵقەكە ئەڵماسەكەی بووەتە جێی پرسیار

ئەدێل بووە هونەرمەندی ساڵ و ئەڵقەكە ئەڵماسەكەی بووەتە جێی پرسیار

خانمە ئەستێرەی پۆپی بەریتانی (ئەدێل)ی تەمەن 33 ساڵ وەك هونەرمەندی ساڵ لە وڵاتی بەریتانیا دەستنیشانكراو سێ خەڵاتی بردەوە .

ئەدێل بووە براوەی یەكەمی سێ خەڵاتی فیستیڤاڵی (BRIT Award) بۆ ساڵی 2022, هەروەها لەم پێشبڕكێییە توانی لە دەستنیشانكردنی باشترین خانمە هونەرمەند و باشترین گۆرانی و  باشترین ئەلبۆم سێ خەڵات بباتەوەو نازناوی هونەرمەندی ساڵ بە دەستبهێنێت, كە بەمەش ئەدێل بووە براوەی باشترین گۆرانی بە بەرهەمی (Easy On Me) كە لە ئێستادا زیاد لە 240 ملیۆن بینەری هەیە لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب و باشترین ئاڵبۆمی گۆرانی بەناوی(30) و باشترین خانمە گۆرانیبێژ .

ئەدێل بووە هونەرمەندی ساڵ و ئەڵقەكە ئەڵماسەكەی بووەتە جێی پرسیار

هەروەها لە كاتی وەرگرتنی خەڵاتەكان, ئەدێل خەڵاتەكانی پێشكەش بە كوڕەكەی و سایمۆنی هاوسەری پێشووی كردو ئاماژەی پێدا كە ئەم ئاڵبۆمە گۆرانییە باس لە ئەوان دەكات .

درووستبوونی ئاڵبۆمی 30 دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمێك كە ئەدێل ئەوكات لە قۆناغی جیابوونەوە بوو لە سایمۆن و ئەدێل چەند جارێك ئەوەی ئاشكرا كرد كە گۆرانییەكانی نێو ئەم ئاڵبۆمە لە چیرۆك و پەیوەندی نێوان خۆی و منداڵەكەی بەرهەم هاتووە .

بەڵام لەگەڵ ڕاگەیاندنی خەڵاتەكان و ناوهێنانی ئەدێل وەك هونەرمەندی ساڵ لە وڵاتی بەریتانیا, ئەوەی كە ڕۆژنامەو میدیاكانی تووشی سەرسووڕمان كرد ئەوەبوو كە ئەدێل بە ئەڵقەیەكی ئەڵماس دەركەوت, بەمەش گومان دەكرێت كە ئەدێل دوای جیابوونەوەی لە (سایمۆن كۆنیكی)ی هاوسەری پێشووی لە ئێستادا لە قۆناغی پەیوەندیدا بێت و خۆشەویستێكی نوێی هەبێت .

ئاسۆ كاكەیی

ئەدێل بووە هونەرمەندی ساڵ و ئەڵقەكە ئەڵماسەكەی بووەتە جێی پرسیار
Top