لە بارەی ڕووداوەی تەقەكردنەوەكەوە, شاباز زەمانی ڕوونكردنەوە دەدات

لە بارەی ڕووداوەی تەقەكردنەوەكەوە, شاباز زەمانی ڕوونكردنەوە دەدات

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ڕووداوی تەقەكردنێك لە ئاهەنگێكی شاباز زەمانی, هەروەها بە گوێرەی ئەوەی كە لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوبۆتەوە گوایە كەسێك لەو ئاهەنگەدا بە فیشەكێك بریندار بووە .

بە گوێرەی ئەوەی كە بڵاوبۆوتەوە لە كافتریایەكی شاری سلێمانی لە ئەنجامی دەمەقاڵییەكی نێوان پاسەوانەكانی (شاباز زەمانی) و سكیوریتی ئەو كافتریایە, ڕووداوێكی تەقە ڕوودەدات و لە ئەنجامدا یەك لە ئامادەبووانی ئەو شەوە ئاهەنگە بریندار دەبێت .

بەم هۆیەوە گۆرانیبێژ (شاباز زەمانی) لە بەشی ستۆری لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوەو گوتی كە هەموو ئەو هەواڵانە دوورن لە ڕاستی و ڕووداوەكە تەنها لە نێوان دوو كۆمپانیای سكیوریتی بووە, هەروەها لە بەشێكی دیكەی ڕوونكردنەوەكەی گوتی كە سكاڵای یاسایی لە دژی هەموو ئەو پەیج و خاوەن پەیجانە تۆمار دەكات كە ڕووداوەكەیان بە ناڕاستی بڵاوكردەوە .

ئاسۆ كاكەیی

لە بارەی ڕووداوەی تەقەكردنەوەكەوە, شاباز زەمانی ڕوونكردنەوە دەدات
Top