بریانكا شۆپرا پڕوپاگەندەكان ڕەت دەكاتەوە

بریانكا شۆپرا پڕوپاگەندەكان ڕەت دەكاتەوە

بەم دواییە هەواڵی جیابوونەوەی بریانكا شوپرای خانمە ئەكتەری بۆڵیۆد و نیك جۆناسی هاوسەری بەشێوەیەكی بەرفراوان بڵاوبووەوە، بەتایبەتی لە سۆشیال میدیاكاندا، ئەمەش بووە مایەی توڕەبوونی بریانكا.

پڕوپاگەندەكان ئەو كاتە زیاد بوون كە بریانكا بڕیاریدا ناوی خانەوادەی هاوسەرەكەی لەسەر ئەكاوەنتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنیستاگرام بسڕێتەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی 2018 ناوی خانەوادەی هاوسەرەكەیی لەم پێگەیەدا زیاد كردبوو.

بۆ كەمكردنەوە و بەدرۆخستنەوەی ئەم دەنگۆیانە، بریانكا ڕایگەیاند كە پەیوەندیی لەگەڵ هاوسەری ئێستای لە هەموو كاتێك بەهێزترە، بۆ ئەم مەبەستەش دوای ئەوەی هاوسەرەكەی دیمەنێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە، بریانكا زوو لە كۆمێنتێكی بەم جۆرە لەسەر ڤیدیۆكە نووسیی: «من لە نێو باوەشی تۆدا مردم»، ئەمەش یەكەم جارە كە كاردانەوەی هەبێت دوای بڵاوبوونەوەی پڕوپاگەندەی جیابوونەوەیان.

سەرەڕای ئەمەش جەماوەری هەردوو لایان كۆكن لەسەر ئەوەی كە پەیوەندییان باش نییە و دوور نییە بگاتە ئاستی جیابوونەوەیان.

سەرچاوە:

www.annahar.com

بریانكا شۆپرا پڕوپاگەندەكان ڕەت دەكاتەوە
Top