لە دوای ئەنجلینا براد پێت بێزارە

لە دوای ئەنجلینا براد پێت بێزارە

لە سەروبەندی ڕێكارە توندەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان، ئەم ئەستێرە ناسراوەی هۆڵیۆد ساڵێكی پڕ لە بەرهەم و كۆششی بەسەر برد، دوای ئەوەی بەشداریی لە دوو فیلمدا كرد و لەگەڵ جۆرج كلۆنیش بەشداریی لە فیلمێكدا كرد، كە لە بەرهەمهێنانی كۆمپانیای (Apple) بوو، ئەمە لە كاتێكدا كە لە 18ی دیسێمبەری ڕابردوو پێی نایە تەمەنی (58) ساڵییەوە.

براد كە ئێستا بە پیرەجوانەكە ناسراوە، بیر لەوە دەكاتەوە كە شێوازی ژیانی بەگشتی بگۆڕێت، بۆ ئەم مەبەستەش ئاهەنگی لە دایكبوونیشی زۆر بە هێمنی بەڕێوە چوو، بەپێی كەسە نزیكەكانی خۆی، براد زۆر بە گەشبینی و ئەرێنییەوە دەڕوانێتە ساڵی نوێ، لە هەمان كاتدا گرنگییەكی زۆر بە منداڵەكانی دەدات، چونكە لە ماڵەوە لە گەڵی دەژین، بەڵام سەرەڕای ئەوەش ئەو دۆخە بۆ خۆی زەحمەت و بێزاركەرە.

لەم بارەوە ڕاپۆرتێكی گۆڤاری (Us Weekly) ئاماژە بەوە دەكات كە براد نایەوێت پەیوەندیی لەگەڵ ئەنجلینا جۆلیی هاوسەری پێشووی بەو چەقبەستوویی و ساردییە بمینێتەوە و، هیوا دەخوازێت كە هەردووكیان لە یەكتر ببوورن، ئەمەش بۆ بەرژەوەندیی منداڵەكانیان.

لە لایەكی دیكەوە براد ڕایگەیاند كە زۆر بێزارە لە ڕاوەدوونانی لەلایەن میدیاكانەوە كە دەست لە ژیانی تایبەتییشی وەردەدەن، تەنانەت ناتوانێت قاوەیەك لەگەڵ كچێك بخواتەوە و قەسەیەكی بۆ هەڵنەبەستن، بەتایبەتی دوای جیابوونەوەی لە جنیڤەر ئەنستۆنی هاوسەری پێشتری و، پێكهێنانی ژیانی هاوسەری لەگەڵ ئەنجلینا جۆلی و جیابوونەوەیان.

سەرچاوە: www.aljazeera.net/news/arts

لە دوای ئەنجلینا براد پێت بێزارە
Top