میگان فۆكس و هاوڕێكەی خوێنی یەكتریان فڕ كرد

میگان فۆكس و هاوڕێكەی خوێنی یەكتریان فڕ كرد

بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی دەیلی میلی بەریتانی، خانمە ئەكتەری ئەمریكی میگان فۆكسی تەمەن 35 ساڵیی خۆی ڕایگەیاند، دوای نزیكەی دوو ساڵ لە پەیوەندیی لەگەڵ گۆرانیبێژی ڕاپ ماشین جان كیلی بڕیاریاندا ژیانی هاوسەرگیری پێك بهێنن، بۆ ئەم مەبەستەش ئەنگوستیلەیان گۆڕییەوە.

میگان فۆكس و هاوڕێكەی خوێنی یەكتریان فڕ كرد

بەم بۆنەیەوە میگان ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە و تێیدا خوێنی یەكتریان فڕ كرد، ئەمەش تا ڕاددەیەكی زۆر بۆ هەوادارانی هەردووكیان سەیر و پێشبینی نەكراوبوو و، كاردانەوەكانیشیان جیاواز بوون.

لە لایەن خۆیەوە ماشین چەند نهێنییەكی دەربارەی ئەنگوستیلەكە ئاشكرا كرد، كە تایبەت بۆ میگان دیزاین كراوە و نرخەكەشی بە (340) هەزار دۆلار خەمڵێندراوە، لەم بارەوە ڕایگەیاند: كە ئەڵقەكە دەكرێتە دوو بەش و كاتێك بە هۆی موگناتیسێكەوە پێكەوە دەنووسرێن، دڵێكی شاراوە درووست دەبێت، هەروەها لە چەند پارچە بەردێكی گرانبەهای تیژ پێكهاتووە، بە جۆرێك ئەگەر كەسانێك بیانەوێ دەری بهێنن ئازارێكی زۆری دەبێت و دوور نییە دەستیان بریندار بكات.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە ئەمە دووەم جارە میگان ژیانی هاوسەری پێك دەهێنێت، ئەویش دوای ئەوەی ساڵی 2010 لەگەڵ براین ئۆستۆنی ئەكتەر ژیانی هاوسەریی پێكهێنا و دوای دە ساڵ جیابوونەوە.

سەرچاوە: www.almasryalyoum.com

Top