واشنتۆن هەندێک سزا لەسەر بەرنامە ناوکییە مەدەنییەکانی ئێران هەڵدەگرێت

واشنتۆن هەندێک سزا لەسەر بەرنامە ناوکییە مەدەنییەکانی ئێران هەڵدەگرێت

 

 

دوای ئەوەی لە هەفتەی ڕابردوو وتووێژەکانی ڤیەننا بە بنبەست گەیشت و نوێنەرانی لایەنەکان گەڕانەوە پایتەختەکانیان بۆ ڕاوێژکردن، بەڵام لە هەواڵێكی سەرنجڕاكێشدا واشنتۆن ڕایگەیاند كە هەندێک سزا لەسەر بەرنامە ناوکییە مەدەنییەکانی ئێران هەڵدەگرێت.

دوای ئەم هەواڵە بە گوتەی ئاژانسی ISNA ی ئێران لە زاری حسێن ئەمیر-عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران  دەڵێت هەڵگرتنی هەندێک سزا بە مانای ڕاستەقینەی خۆی لەوانەیە وەرگێڕانی نیازپاکی ئەوان بێت. ئەمەریکاییەکان باسی ئەوە دەکەن، بەڵام پێویستە بزانین ئەوەی لەسەر کاغەز ڕوودەدات باشە، بەڵام بەس نییە.

لەلای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا پێرێ بڵاوی كردبووەوە كە لە هەنگاوێکی تەکنیکی پێویست بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناوکی ساڵی 2015، سزاکانی سەر بەرنامە ناوەکییە مەدەنییەکەی ئێران لادەبات.

لابردنی ئەم سزایانە ڕێگە خۆش دەکات بۆ وڵاتان و کۆمپانیاکان تا بەشداری بکەن لە بەرنامەی ناوکی سڤیلی ئێران بەبێ ئەوەی سزای ئەمەریکا بیانگرێتەوە، لەژێرناوی بەرەوپێشبردنی سەلامەتی و بڵاونەبوونەوەی چەکی ناوکی.

وەزیری درەوەی ئێران ئاماژەشی بەوە كرد كە لە بواری سیاسی، یاسایی و ئابووریدا بە دوای گەرەنتیدا دەگەڕێن، هەروەها گوتیشی  لە هەندێک بابەتدا ڕێککەوتن کراوە.

 

Top